- بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی دەستی #داعش# ڕایدەگەیەنێت، توانیویانە ژنێک و سێ لە منداڵەکانی بەهەماهەنگی لەگەڵ هاوکارانیان لە سوریا لە دەستی چەکدارانی داعش ڕزگاربکەن.
- #فیگەن یوکسەکداغ#، پەرلەمانتار و هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە بەتۆمەتی بانگەشەکردن بۆ پەکەکە سزای ساڵێک و شەش مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.
- ئاگرێکی بەهێز لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی دەشتی #شارەزوور# لە نزیگ گوندی #قەرەگۆل# کەوتەوە و به و هۆیەشەوە زیاتر لە 60 دۆنم گەنمی جوتیارانی سنورەکە سوتا.[1]
- شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات، ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوەندی شاری ڕەققەیان ڕاگەیاند.[2]
- بەگوێرەی هەواڵێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سێ گەنجی کورد لە دوو گوندی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شاری تاران-ی پایتەختی ئێران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا خۆیان کوشتووە.
- هەڵۆکانی ئازادی کوردستان- تاک، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک بەرنامەکانی بۆ داهاتووییەکی نزیک خستە ڕوو و ڕایگەیاند، کە لە دەهاتوویەکی نزیکدا هەموو شارە کگەورەکانی تورکیا دەکەنە مەیدانی شەڕو هۆشداریشی دایە گەشتیاران.
- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هێزەکانی پۆلیسی تورک هەڵیانکوتایە سەر ماڵی چەندین چالاکوانی سیاسی و سیاسەتمەداری کوررد لە شارۆچکەکانی سەربە #دەرسیم# و حەوت کەسیان دەستگیرکرد.
- کۆمیسێری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، کە تورکیا ڕێگا نادات لە بارەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤەوە لە باشوری ڕۆژهەڵاتی وڵات 'باکوری کوردستان' لێکۆڵینەوە بکەین.[3]
- بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەندکراوێکی کوردی خەڵکی شاری (خوڕەمئاوا)ی پاریزگای #لوڕستان# بەناوی (هومایۆن توولابی) تەمەن 30 ساڵ لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە لەسێدارە درا.