ساڵی 1953 ز لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و زەحمەتکێشی شارۆچکەی #قەرەداغ# لەدایکبووە. لە تەمەنی 7 ساڵیدا باوکی گیانی لەدەست دەدات. لەگەڵ کاکی #محەمەد ڕەشید قەرەداغی# ئەرکی بەڕێوەبردنی خێزانەکەیان دەکەوێتە ئەستۆ، کە پێکهاتبوون لە 2 برا و 4 خوشک. لەبەر نەبوونی و هەژاری تەنها پۆلی شەشەمی سەرەتایی تەواو کردووە. گەنجێکی خۆشەویست و کۆمەڵایەتی بووە، ساڵی 1970 لە سەرەتای لاوێتییەوە، پەیوەندی کردووە بە ڕیزەکانی #حزبی شیوعی عێراق#، لە ڕێکخراوی قەرەداغ. ساڵی 1971 دەگیرێت بە سەرباز، دوای تەواوکردنی سەربازی ساڵی 1974 لە #بەغداد# دەمێنێتەوە و دەست دەکات بە کار و ئیشکردن، لەبەر دەستپاکی و دڵسۆزی خاوەنی کارگەکەی دەیکات بە سەرپەرشتیار لەم ماوەیەدا بە باشی فێری زمانی عەرەبی دەبێت، ئەمەش بۆ ژیانی پێشمەرگایەتی زۆر سوودی دەبیت بۆی. ساڵی 1978 کاتێک بە عسییەکان دەکەونە گرتن و کوشتن و ئازاردانی شیوعییەکان، بە هۆی برا گەورەکەی محەمەد ڕەشید قەرەداغی کە فەرماندەیەکی سەربازی بووە، سیخورەکانی بەعس لە بەغداد بەدوایدا دەگەرێن، ئەمیش دەگەرێتەوە بۆ #سلێمانی#، بە پارەی خۆی چەکێک دەکڕێت و دەچێتە ناوچەی قەرەداغ و دەبێت بە پێشمەرگە. لە پاییزی ساڵی 1979 پلان دانەر و پێشمەرگەکەیەکی ئازای لێدانی بنکەی سەربازی قەرەداغ بارەگای مونەزەمەی بەعس بووە.
ساڵی 1980 لە تۆپبارانی بارەگاکانی حیزب لە هێرتاوزی سنووری #ڕۆژهەڵاتی کوردستان#، لەگەڵ شەهید #مەجید دوکانی# بریندار بوون، دوای چارەسەری سەرەتایی لە لایەن دکتۆرەکانی ئەو دەمی حیزب، (د.دڵشاد و د.نەجمەدین)، ماوەی 3 مانگ بە برینداری لەبن ئەشکەوت و چیاکانی #نەوسود# و #هەورامان# دەمێنێتەوە بۆ چارەسەر سەردانی ئێران، سوریا و یەکێتی سۆڤێتی جارانی کردووە. ساڵی 1982 دوای وەرگرتنی چارەسەر، دەگەڕێتەوە نێو ڕێزی خەبات و لە بنەکانی #سورێن# و #کەڕەجاڵ# دەستەکاتەوە بە خەبات، پاشان لە بەتالیۆنی 15ی قەرەداغ جێگیر دەبێت. لەگەڵ شەهید مەجید دوکانی نەخشەدانەر و سەرپەرشتیاری گرنتی شارۆچکەی قەرەداغ بوون.
لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا ئامر مەفرەزە، جێگری سەرپەل و سەرپەل، بووە. ساڵی 1988 لە کیمیابارانی #سێوسێنان# لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی دیکەیدا، چووە بۆ یارمەتیدانی خەڵکی بریندار و هێنانیان بۆ نەخۆشخانەی مەڵبەندی حیزبی شیوعی، لەهەمان ساڵدا، بەشداری لە شەڕەکانی ئەنفالی دووی قەرەداغ و سێی گەرمیان شانبەشانی پێشمەرگەکانی مەڵبەندی #سلێمانی# و #کەرکووک# بەشداری کاریگەری هەبووە.
لە بنەکەکانی #دۆڵەکۆکا# و #قەندیل#و #پاشبەرد#ی #پێنجوێن# و ناوچە سنوورییەکان درێژەی بە پێشمەرگایەتی داوە. بەشداری ڕاپەڕینی ساڵی 1991 ی کردووە. ساڵی 1991 هاوسەرگیری کردووە و دوو کچ و کوڕێکی هەیە بە ناوەکانی (سەفین، ساڤان و ئاسیا)، کە ئێستا خوێندکاری زانکۆن. ساڵی 1996 لە ڕێگەی چەند هاوڕێیەکییەوە، سەردانی بەغداد دەکات بۆ چارەسەر و نەشتەرگەری بۆ دەکرێت. ساڵی 1998 بۆ چارەسەر و نەشتەرگەری برینداری کاتی پێشمەرگایەتی ڕووی، لە وڵاتانی ئەڵمانیا و نەرویج کردووە.ساڵی 2010 دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان. بە هۆی دانەبڕان و بەردەوامی لە خەباتی پێشمەرگایەتی دوو مەدالیایی ڕێزلێنانی پێ دەبەخشرێت یەکەمیان ساڵی 2015 لەلایەن کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی حیزبی شیوعییەوە، دووەمیان ساڵی 2017 لەلایەن کۆەمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستانەوە. لە 01-06-2017 لە کاتی گەڕانەوەیان لەپرسەی کۆچکردوو #عەزیز محەمەد#دا لە شاری سلێمانی بەڕووداوی ئوتومبێل کۆچی دوایی دەکات.