- ئاگرە بەرفراوانەکەی چیای #شاهۆ#، کە دوابەدوای ئۆپەراسیۆنی سوپای پاسداران کەوتەوە، لەلایەن ڕێکخراوی سەوزی چیای #مەریوان#ەوە کوژایەوە، بەڵام ئۆپەراسیۆنی سوپای پاسداران لە ناوچەکەدا هەر بەردەوامە.
- لە شەوی ڕابردوەوە ئاگرێک لە سنوری گوندەکانی #باخەکۆن# و #گەچێنە# و #گوڵپ#-ی سەربە شارەدێی #بیارە# کەوتووەتەوە.[1]
- مەکتەبی سیاسی یەکێتی #فەرهاد سەنگاوی#، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان، لە ڕیزەکانی حیزبەکەی دوورخستەوە.
- کچە کوردێکی ئێزدی تەمەن 21 ساڵ لە #موسڵ# ڕزگارکرا.
- میدیای #یەکێتی# ڕایگەیاند، یەکێتی بڕیاری دەرکردنی ئەو کەسانەی دەدات کە بەشداری کەمپینی نەخێر بۆ #ڕیفراندۆم# دەکەن.[2]
- #بەرەی تورکمانی# بە فەرمی نامەیەک ئاڕاستەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات و جگە لە دژایەتیکردنی پرۆسەی ڕێفڕاندۆم لە #کەرکووک# داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات ڕێگری بکات لە ئەنجامدانی پرۆسەکە لە کەرکووک.[3]
- فەرهاد سەنگاوی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بۆ بڕیاری دەرکردنی لە حزبەکەی ڕایدەگەیەنێت دەرکردنم لەریزەکانی یەکێتی تاجێکە لەسەر سەرم، نەک تانەی لێنادەم، زۆریشم پێخۆشەو پێویستی نەدەکرد وا بیربکەنەوە، چونکە پێشتر سێجار لە کەناڵەکانەوە وتومە یەکێتی نیم.
- پۆلیسی #گەرمیان# ئاماژە بەوە دەکات کە ئه و هاوڵاتییەی دوێنێ لە لایەن چەند چەکدارێکەوە ڕفێندرا و ئامۆزایەکیشی کە پیشەی شوانی بوو بریندار کرا، بەیانی ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە.[4]
- لەناحیەی #قەرەتەپە#ی سەر بەقەزای #خانەقین# لەدوو کاتی جیاوازدا دوو تەقینەوە ڕویانداو بەو هۆیەوە دوو کەس بونە قوربانی.[5]
- لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ 33 کۆنگرێسمانی کۆمارییەکانی ئەمریکا، بنیامین نەتانیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، پێویستە کوردی عێراق دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی هەبێت، ئەوان ئازا و قارەمانن، دۆستی ڕۆژئاوا و دۆستی بەهاکانی ڕۆژئاوا و ئێمەن.
- بە هۆکارێکی نەزانراو لە #قەڵای هەولێر# ئاگر کەوتووەتەوە. ئاگرەکە لە پووش و گژوگیای وشکەوەبوو کەوتووەتەوە. بەڵام زیانی نەبووە.[6]