ناو: شێخ حسێن
نازناو: شێخ حسێنی هەزارکانی
ناوی باوک: محەمەد فەرەج
ڕۆژی لەدایکبوون: #1957#
ڕۆژی ئەنفالکردن: #14-04-1988#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #هەزارکانی# ی شارەدێی #سەرقەڵا# ی سەربە شارۆچکەی #کفری#
شوێنی ئەنفالکردن: گوندی #هەزارکانی# ی شارەدێی #سەرقەڵا# ی سەربە شارۆچکەی #کفری#
$ژیاننامە$
کەسایەتییەکی ناسراو و ئایینی گوندی هەزارکانی ناوچەی گەرمیان بووە، خاوەنی تەکییە و مورید بووە، ساڵی 1988 بەر شاڵاوی بەدناوی ئەنفال دەکەوێت و خۆی 12 ئەندامی خێزانەکەی لە ڕێکەوتی 14-04-1988 ئەنفال دەکرێت.
کاتێک کاروانی ئەو ئوتومبیلانەی سوپای بەعس دەیانگوازنەوە بۆ تۆپزاوە، لەناو زیندانەکە، لە کاتی تێپەڕبوونیان بە شارۆچکەی کەلاردا و لەناو زیندانیش و خزمانی دەرفەتی ڕزگاربوونی بۆ دەڕەخسێنن، بەڵام شێخ دەڵێت من ناتوانی ئەو خەڵکە هەژارە و شوێنکەوتووانم جێ بهێڵم، $ با چارەنووسی منیش وەک ئەوان بێت$.
[1]