ئەنجومەنی پارێزگای #سلێمانی# وەک دامەزراوەیەکی هەڵبژێردراو ڕەوا و یاسایی خەڵک لە سنوری پارێزگاکەدا خۆی لە بەرامبەر ژیان و ئاسایش و گەشەپیدان و ئارامی و هاووڵاتیان بەرپرسیار دەزانێت، خواستی ڕەوای خەڵکی کوردستان لە دیاریکردنی مافی سەربەخۆیی، دواتر وڵاتەکەی بەرەو ئاڵۆزی برد و کۆی ئەو هەوڵە ناوخۆیی عێراقی و ناوچەیی و نێودەوڵەتیانە یان ڕەتکردۆتەوە لە پێناو چارەسەری کێشەکان و نەهێشتنی قەیرانەکان درا بوون، لە ئیستاشدا لە ئەنجامی ئەو لێکەوتە و ئاسەوارانەی لە دوای ڕیفراندۆمەوە کەوتوونەتەوە و بووە هۆی پەکخستنی دامەزراوە ستراتیژییەکان و جموجوڵی هێز و دەخالەتی دەرەکیشی بە دوای خۆیدا هێنا.
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دڵسۆزانە بەپێی دەسەڵات جەماوەر و یاسایەکانی خۆ چەند پێشنیارێک بۆ چارەسەرکردنی دۆخی ئێستای پارێزگاکە و هەرێم و ناوەند دەخاتەڕوو، بە ئومێدەی سەرەتا یەک بێت بۆ کۆتایی دابڕانی سیاسی و ئەو ئابڵوقانەی بەهرە کاردانەوەیەک هۆکارێک دووچاری خەڵکی پارێزگاکە و کوردستانیش کراونەتەوە، لە م پێناوەدا داوا دەکەین:
1-هەر بژاردەیەکی سەربازی و هێز بەکارهێنان بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشە وەلا بنێن.
2- کێشەکانی هەرێم و ناوەند لە ڕیفراندۆمەوە سەرچاوەی گرتووە پێویستە ئەمە لەلایەک بێت، بەڵام لەبەر ڕۆشنایی دەستپێشخەرییەکەی ئایەتوڵا سیستانی ناوەندەکانی نێودەوڵەتی وتووێژی بێ مەرج لە نێوان هەرێم و حکومەتی ناوەندا دەستپێبکات و کۆی کێشەی درێژخایەن و هەنوکەییەکان بە گفتو گۆ لە چوار چێوەی دەستوردا لە نێوان هەلێر و بەغداد چارەسەر بکرێت.
3- لەسەر بنەمای یاساییەکان و هاووڵاتیبون و تەواوی دام و دەزگاکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشە وە بەپێی دەستور بەڕێوەببرێن و خەڵکی کوردستانیش سودمەند بن لە داهات و دەستکەوتی مرۆیی و دارایی و ژێرخان و سەرخانی وڵاتەکەدا.
4- ئەو بڕیار و ئیجرائاتانەی کە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە پەیوەستن بە هەرێمی کوردستان و دەرکراون، بەرەچاوکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی خەڵک و یاسایی بوونیان پێداچوونەوەیان بۆ بکرێت و ئەو بڕیارانە ڕەتبکاتەوە کە لێکەوتەی خراپیان لەسەر متمانە بەیەک کردنەوە دەبێت و مانایەک بۆ بەرجەستکردنی دەستور و سەروەری یاسا ناهێڵنەوە.
5- کۆتایی بە هەموو ئەو هەڕەشە و گرژی و ئابڵوقە و ڕاگرتنی مووچە و بودجەی دامەزراوە گشتی و خزمەتگوزارییە ئیتیحادیانە بهێنرێت و بارودۆخەکە لە بەرژەوەندی خەڵک ئاسایی بکرێتەوە، لەم ڕەوشەوە مەبەستمانە هاوکاربین لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی و دەروازە سنورییەکانی پارێزگا.
6- کەرکووک و هەموو ئەوناوچانەی دەکەونە سنوری ماددەی 140 ی دەستورەوە بەخەڵک و خاکەکەیانەوە سەنگەری ڕاستەقینەی دوژمنشکاندن و هێزی سەرەکی ڕووبەڕووبوونەوەی هێزی تیرۆریستانی داعش و لانکەی ئارامی و ئاوارە و لانە شێواوەکانی وڵاتبوون، شەهیدان بە خوێنی گەشی خۆیان وڵاتیان لە دەستی تیرۆریستان پاراستووە، دانیشتووانی ئەم ناوچانە بێ جیاوازی نەتەوەیی و ئایین و مەزهەب و ڕەگەزیانەوە باشترین نمونەی پێکەوە ژیان و ئیدارەدانیان تۆمار کردووە، بۆیە پاراستنی شکۆ و ئارامی و ئاسایش و ئایندەی هەموو ئەو ناوچانە بەرپرسیارییەکی گەورەیە کە لە گەردنی هەمولایەکدا پێویستە بیپارێزین.
هەرشاد و سەربەرز و سەرکەوتوو بن
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
12-10-2017