Zara- Zarifa Pashaevna Mgoyan
یەکێکە لە هونەرمەندە هەرە ناودارەکانی ڕووسیا و جیهان، کەخاوەنی 9 ئەلبومی دانسقە و سەدان کۆنسێرتە.
زارا بەزیاتر لە 10 زمان گۆرانی دەچڕێت، هەوادارێکی زۆر هەیە، ئه و لەسەر تەختی شانۆ و کۆنسێرتە نێودەوڵەتیيەکان، هیچ جارێ نەژادی خۆی لەبیر نەکات و بەشانازیەوەدەڵێ کوردم.
زارا بەهۆی کاری خێرخوازی و مرۆڤ دۆستی لەدیسمەبەری 2016 لەلایەن ڕێکخراوی یونێسکۆ وەک باڵوێزی ئاشتی ناسێندرا.
هەروەها بەهۆی ئەوەی ئه و خزمەتە زۆرەی که پێشکەش بە هونەری کردووە، له مەراسیمێکی شایستەدا له کۆشکی کرێملن لەلایەن ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی ڕووسیا نازناو و خەڵاتی هونەرمەندی ئەمەکداری ڕووسیای فیدراڵی پێ بەخشرا.[1]