$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- کونسوڵخانەی ئێران لە #هەولێر# لە ڕاگەیێندراوێکدا هەواڵی کرانەوەی سێ بازاڕچەی سنووریی #کێلێ#، #سەیرانبەن# و #شۆشمێ#ی لەنێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان ڕاگەیاند.[3]
$باشووری کوردستان$
- کاتژمێر 7ی بەیانی ئۆپەراسیۆنی هێزە سەربازییەکانی عێراق لە سنووری #خورماتوو# بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەکانی دەوروبەری شارۆچکەکە لەپاشماوەکانی #داعش# دەستیپێکرد.[1]
- فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دوای 8 کاژێر ڕاگەیێندراوێکدا ئاماری ئۆپەراسیۆنەکەی سنووری خورماتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، 50 پێگەی داعش لەنێوبراون و 6 ئۆتۆمبێلیشیان کراونەتە ئامانج. ئاماژەی بەوەش کرد کە فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بەشداربوون و پێگەکانی داعشیان لە چیای حەمرین بۆردوومانکردووە.[3]
- ئامانج عەبدولڕەزاق، بەرپرسی کۆمیتەی #جەبارە#ی #یەکێتی نیشتیمانی کوردستان#، ڕایگەیاند: هێزێکی #حەشدی شەعبی# لە گوندی ساری گوێل سەر بە شارەدێی جەبارە، هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینیان ئەنجامداوە و ژمارەیەک چەکی کڵاشیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانۆفیان بردووە، کە هی ئەندامانی هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و پێشمەرگە و هاوڵاتی ئاسایین. وتیشی: هێزەکانی حەشدی شەعبی بڕی 100 هەزار دینار و دوو مۆبایلیان لە دوو گەنج بە زۆر سەندووە و بردوویانە. ناوبراو باسی لەوەشکرد: چەکدارەکانی حەشدی شەعبی سوکایەتیان بە دانیشتوانی گوندەکە کردووە و قسەی نەشیاویان پێووتون.[2]
- گروپی دەنگی شەقام، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکارییەک بۆ دەرکردنی سوپای تورکیا و ئێران، لە هەرێمی کوردستان سەردانی نوسینگەی #سلێمانی# ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق -یان کرد، دواتر کونگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییان ئەنجامدا.[2]
- وتەبێژی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم دەڵێت لە 80%ی لیستی تۆماری دەنگدەران پاککراوەتەوە و حکومەتی هەرێمیش بڕیاریدا بە سێ بەش بودجەی پێویست بۆ کۆمسیۆن دابینبکات.[4]
- ڕۆژنامەی واشنتن تایمز لە بابەتێکیدا نووسیویەتی، #نێچیرڤان بارزانی# بە ژیریی و دیپلۆماسییەتی خۆی توانی ڕێگری لە شەڕێکی خوێناوی لە عێراق بکات، کە کارەساتێکی گەورەی مرۆیی بەدوای خۆیدا دەهێنا، بۆیەش ئەو شایەنی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵە بۆ ئاشتی.[3]
- #ئارام شێخ محەمەد# جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند بڕیارەکەی سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمان سەبارەت بە باسکردنی هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی سێ پەرلەمانتاری کورد نایاساییە و داواشی لێدەکات بڕیارەکەی هەڵبوەشێنێتەوە.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- #یەپەگە#، داگیرکەری تورک بەوە تاوانباردەکات کە لە هێرشەکانیدا بۆسەر #عەفرین# چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت.[1]
- ژان ئیڤ لۆ دریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەڵێت، کە هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین پێشێلکردنی مافە نێودەوڵەتییەکانە.[2]
- تۆپخانەکانی سوپای تورک گوندی کەفەر سەفرا و گوندی بافلورو گۆڕستانی شەهید سەیدۆ-ی سەر بە شارۆچکەی جندرێسی کانتۆنی عەفرین تۆپبارن دەکەن.[2]
- پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی کانتۆنی عەفرین لەلایەن تۆپخانەکانی تورکیاوە کرایە ئامانج و جندرێس و گۆڕستانی شەهید سەیدویش بەچڕیی تۆپبارانکران.[4]
- دوای پێکدادانە سەختەکانی ئەمڕۆی نێوان سوپای تورکیا و هێزەکانی یەپەگە لە گوندی شێخورزێی شارەدێی بلبلێ، ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆر لە بریندارەکانی سوپای تورکیا و هێزەکانی سوپای ئازادی سووریا گەیێندرانە نەخۆشخانەکانی کیلیس.[3]