$باکووری کوردستان$
- بەستنی کۆنگرەی سێیەمی پارتی دیموکراتی گەلان - #هەدەپە# لە ئەنکەڕە.[1]
- پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) #سەزای تەمەلێ# و #پەروین بوڵدان#-ی وەک هاوسەرۆکی نوێ بۆ پارتەکەییان هەڵبژارد.[1]
- شەوی ڕابردوو، کاروانێکی سەربازیی سوپای تورکیا بەمەبەستی پشتیوانیکردن لە یەکەکانی سەر سنووری باکوور و ڕۆژاوا، گەیشتە شاری هەتای.[4]
- ئەمڕۆ، جارێکی دیکە دەوڵەتی تورک ئاوی ڕووباری #فورات#-ی لە باکووری کوردستانەوە لەسەر خاکی ڕۆژاوا و سوریا گرتەوە.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- تەرمی کۆڵبەرێکی کورد لە دۆڵی هەنجیرە ڕەشەی #بانە#، بە دەست و قاچ بەستراوی دۆزراوەتەوە. ئەو کۆڵبەرە ناوی شوانە ڕەسولییە و ماوەی هەفتەیەک پێش ئێستا لە ماڵەکەی چووبووە دەرەوە بۆ کاری کۆڵبەری، سەرئەنجام ئەمڕۆ تەرمەکەی بە دەستوقاچ بەستراوی دۆزراوەتەوە.[3]
$باشووری کوردستان$
- کەمپەینی دەرکردنی سوپای تورک لە باشوری کوردستان بەردەوامیی هەیە و سەرپەرشتیارانی کەمپەینەکە بەشێوی مەیدانیی دەچنە ناو خەڵک و واژۆ کۆدەکەنەوە.[3]
- وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، هاوکارییەکان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامدەبن و لە داهاتووشدا بەشداردەبن لەدروستکردنی هێزێکی پێشکەوتوو لەعێراق و هەرێمی کوردستان.[2]
- شاندێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی فڕۆکەوانی عێراق هاتوونەتە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی، بەرپرسێکی حکومەتی هەرێمیش ئاماژە بەوەدەکات، ئامانجی شاندەکە ئامادەکارییە بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی هەرێم.[2]
- بەرپرسێکی #وەزارەتی ڕۆشنبیری# هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری ڕاگرتنی بەخشی 45 کەناڵی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان دراوە و ئەمشه و بڕیارەکە جێبەجێدەکرێت، دەشڵێت تاکو مۆڵەتەکانیان نوێنەکرێتەوە و باجەکانیان نەدەن، پەخشەکانیان دەستپێناکاتەوە.[2]
- لەسەر چیای #هەیبەت سوڵتان#، لەسنوری شارۆچکەی #کۆیە# پێشمەرگەیەک لەکاتی کۆکردنەوەی دار دا، مین پێیدا تەقیەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.[2]
- سەربازێکی هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا-ی سەر بە سوپای عێراق لە گوندێکی سنوری شارۆچکەی #زنانە# لە #گەرمیان# کوژرا، فەرماندەیەکی هێزەکەش دەڵێت: سەربازەکەمان بە تەقەی چەکداری نەناسراو کوژراوە.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، تیایدا دەڵێت دوو هەلیکۆپتەری سوپای تورکیایان خستووەتە خوارەوەو لەهەر دووکیاندا 11سەربازی تورک کوژراون.[2]
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک شەش گوندی #حەج جەمانە#، #ماسیکا#، #قودە#، #کورێ#، #چەلا# و #شادییا#ی سەربە ڕاجۆی کانتۆنی #عەفرین#یان بۆردومان کرد.[3]
- لە گوندەکانی عەرەبوێران و دەروێشانی سەربە شارۆچکەی شەرا شەڕی سەخت لە نێوان شەڕڤانان و سوپای تورک و چەتەکانیدا ڕوودەدات، ژمارەیەکی زۆر سەرباز و چەتە لە ئەنجامی ئەو شەڕانەدا کوژراون.[3]
- ئەمڕۆ سوپای تورک گوندی حسییە (#میرکان#) ی سەربە شاردەێی ماباتی عەفرینی تۆپباران کرد، لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانانەدا منداڵێکی شیرەخۆرە بە سەختی برینداربوو.[3]
- شەڕڤانانی قەسەدە تانکێکی دیکەی سوپای تورکیان لە شارۆچکەی بلبلێ-ی عەفرین تێکشکاند.[1]
- وەفدی #پەرلەمانی کوردستان# گەیشتە کانتۆنی عەفرین.[1]
- یەکینەکانی پاراستنی گەل – #یەپەگە# ڕایگەیاند، چوار تانکی دیکەی سوپای تورکیان تێکشکاندووە و 28 سەربازیش کوژراون.[2]