#ڕەئووف شێخ جەمیل# [1]
2018
پەرتووکی مەفرەزەی تۆڵە، لە دوو توێی 393 لاپەڕە کەوتە بەر دیدەی خوێنەرانی، ئەم پەرتووکە کە کۆکراوەی چەندین چالاکی و وێنە و نامە و گفتوگۆی مەفرەزەیەکی نهێنی دەستەیەک پێشمەرگەیە، بەشێوەیەکی زۆر جوان بۆ خوێنەرو بینەری وێنەکانی و هەڵگرەوەی وشە نهێنییەکان لەنێو نامە بڵاوکراوەکانی ئەم پەرتووکە خراوەتە ڕوو.
ڕەئوف شێخ جەمیل ڕایگەیاند:
ئەم پەرتووکە باس لە مێژووی مەفرەزەکانی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکات لەناو شاری سلێمانی و هاوکاتە لەگەڵ یادی ئەو نۆ پێشمەرگەیەی لەم ڕۆژەدا (10-24-2018) لە شاری سلێمانی شەهیدکران و بە درووشمی خەباتی نهێنی و پێشمەرگانە لە دوو توێی پەرتووکەکەدا خراونەتەڕوو. [1]