زنجیرەی دۆسێیە فەرهەنگی و فیکریەکان
دۆسێی ژمارە (9)
نووسینی: #محەمەد هەریری#
چاپی ئەلکترۆنی یەکەم: یۆلیۆی 2019
دیزاینی بەرگ و ناواخن: هادی هونەر
عوسمانیەکان دواهەمین دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی بوون لەسەر زەوی، بۆیە بەرخوردی ئەوان لەگەڵ بیری سیاسی نوێ و هاوچەرخ، گرنگی خۆی هەیە، دەبوایە حەسەن بەنا بە وردی مێژووی خوێنبایەوە، لە ڕوانگەیەکیسیاسی و واقیعیانە، ولە حەتمیەتی گۆڕانە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی ناو دەوڵەتی عوسمانی تێگەیشتبا، بەرلەوەی بیر لە دامەزراندنی ئیخوانی موسلمینی کردبایەوە، بۆ ئەوەی ئەو مێژووە درێژە سفڕکاتەوە، لە ڕوانگەی سۆفیەکی جەربەزەگرتوو مێژوو بخوێنێتەوە وابزانی ئەو دواکەوتوویەی کە جیهانی ئیسلام تێیکەتووە لەبەر پشتکردنیانە لە شەریعەتی ئیسلام، و کارکردنیانە بە هەندێ یاسای دانراوی مرۆڤ کردە!
هەر بەناش نا، تا ئەمڕۆش زۆر لە نووسەرە ئیسلامییەکان بۆ ڕاکردن لەو ڕاستیەی کە دەوڵەت بەو یاسا دینییە جیاکارانە و پڕ لە قەسوەتانەی وەک ڕەجمکردن ودەستبڕین و کوشتن بەڕێوە ناچێ، دەڵێن دەوڵەتی عوسمانی لە لاوازییەوە و لە ژێر فشآری زلهێزەکانی ئەو کاتە، پەنای بردە بەر یاسا مەدەنییەکان!
بەڵام کە دەڕوانیتە سەرەتای ئەو گۆڕانکارییە، بۆت دەردەکەوێت کە ئەوە ڕاست نییە، چونکە سەردەمی محمد فاتح ترۆپکی بەهێزی دەوڵەتی عوسمانی بوو ساڵی 1429 زاینی، کەچی خەڵکی ئەو دێرزەمانە بەر لە بڵاوبوونەوەی پرنسیپەکانی مافی مرۆڤ پێیان پڕ قەسوەت بووە، هەتا دەوڵەت ناچار بووە ئەو سزایەی ڕەجم هەڵگرێ، نەک تەنها زینای نێر ومێ، بەڵکو هۆمۆسێکچواڵیتیش لە ساڵی 1856 لە لیستی سزا دەرهێنرا.