نووسینی: سمکۆ سابیر
2019 [1]
شێخ حسێن وەکو سمبوڵی قوربانیدانی ئەنفالی گەرمیان دەناسرێت و یەکێک بوو لەو کەسانەی لە زیندانی قەڵا لە ناحیەی مەیدان ڕژێمی بەعس برياری ئازاد کردنی خستە بەردەمی خۆی و خێزان و منالەکانی، بەڵام بەو بريارە ڕازی نەبوو و لەپێناو گەلەکەیدا مردنی هەڵبژاردو بۆ هەتاهەتایە ووشه و ناوی خۆی وەکو سیمبولی قوربانیدان و ئازایەتی بەبەرزی هێشتەوە.