=KTML_Bold=#دەزگای گشتی کاروباری مین#ی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، کە لەساڵی ڕابردوودا هەشت هاوڵاتی بەهۆی مینەوە لەهەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە و 14 هاوڵاتیش برینداربوون، هەروەها 6808 مین و 20975 پارەچە چەک و تەقەمەنی دۆزراوەش لەناوبراون.
ئەمرۆ لە شاری #هەولێر# دەزگای گشتی کاروباری مین، ئاماری چالاکییەکانی خۆی لەساڵی 2019 دا بڵاوکردەوە.=KTML_End=
=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:35%;float:right;=KTML_Quote_Icon=📊=KTML_Quote_Content=ساڵی 2019 بەهۆی مینەوە 22 کەس بوونەتە قوربانی، کە 14 یان برینداربوون و 8 یان گیانیان لەدەستداوە=KTML_Quote_End=
تاڵیب خەلیل، بەرێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی دەزگای مین لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئاماری چالاکیەکانی دەزگاکەیانی خستەڕوو وتی: ساڵی 2019دا 10 ملیۆن و 424 هەزار و 32 مەتر چوارگۆشە زەوی لە مین پاککراونتەوە، بەوهۆیەشەوە6808 مین و 20975 پارەچە چەک و تەقەمەنی دۆزراوەش لەناوبراون.
ڕاشیگەیاند: ساڵی 2019دا 90 کێڵگەی مین و 12 شوێنی شەڕکردن چاککراونەتەوە و 77 کێڵگەی پاککراوە ڕادەستی خاوەنەکانیان کراونەتەوە، کە دەکاتە 2 ملیۆن و 277 هەزار و 742 مەتر چوارگۆشە.
وتیشی: دەزگای مین لە ساڵی ڕابردوودا 11 خولی ڕاهێنانی کردووەتەوە و 1 مۆڵەتی تازە و 19 مۆڵەتی دووبارەی داوە بە ڕێکخراوەکانی دژە مین و 2 هەزارو 901 چاودێر سەردانی کێڵگە مینەکانیان کردووە.
لەبارەی قوربانییەکانیشەوە، بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی دەزگای مین ئاشکرایکرد: ساڵی 2019 بەهۆی مینەوە 22 کەس بوونەتە قوربانی، کە 14 یان برینداربوون و 8 یان گیانیان لەدەستداوە.[1]
#27-01-2020#