دەڵیی توڵەی گوێ بڕاوە.
[1]
توڵه: توولە، تووتکه سەگ، بێچووە سەگ.
لە کۆندا و ڕەنگە تا ئێستاش ئەم کارە بکرێت. گوندییەکان گوێی سەگ و توولەیان دەبری، بۆ ئەوەی هار و دڕ دەربچێ، پەندەکەش بۆ کەسێکی دڕ و تووش و هار و هاج بەکاردێ.
ئەم پەندە لە ناوچەی (ڕانیه) و (قەڵازێ)، زیاتر بەکاردێت.