ناو: داریۆ
نازناو: داریۆ نامۆ
ناوی باوک: ڕزگار نامۆ
ڕۆژی لەدایکبوون: #14-05-2005#
شوێنی لەدایکبوون: #قەڵادزێ#
جۆری یاری: تۆپی پێ
شوێنی نیشتەجێ بوون: شاری هێلسنکی پایتەختی وڵاتی فیلەندا
-ڕەگەزنامەی فینلەندی هەیە.
-باڵا: 176 سانتیمەتر
-کێش: 73 کیلۆگرام
-یانە: هۆنکا- فینلەندا
-ژمارەی درێس: 26
-هێڵی یاریکردن: بەرگری
-شوێنی یاریکردن: لای ڕاستی پشتەوە+هەردوو باڵی ڕاست و چەپ.
$ژیاننامە$
یەکێکە لە یاریزانە بەهرەمەندەکانی کورد لە فینلەندا، باوکی کوردی باشووری کوردستانە و دایکی فیلەندییە، بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی هەیەتی، بەهۆی سیفات و خەسڵەتەکانی کە هەمیشە وەک جەنگاوەرێکی پۆڵاین دەجەنگێت و بەرگریی دەکات، هەروەها بەهۆی لێهاتوویی و ئەو توانا لە ڕادەبەدەرەی هەیەتی و لەنێو لاکێشەی سەوزدا پێشکەشی دەکات، توانیویەتی لەنێو تۆپی پێی فینلەندا بەزوویی و پێشوەختە پێگەیەکی بەرز بۆخۆی داگیربکات کە ئەویش یاریکردنە شانبەشانی گەورەکان.
ئەو یاریزانە پیشەگەرە کوردە قەڵادزییە تەمەن 18 ساڵە، (داریۆ نامۆ) یە و ئێستا لە لوتکەی تۆپی پێی فینلەندا لەگەڵ یانەی هۆنکا لە خولی نایاب دەردەکەوێت و لە هەمان کاتدا یەکێکە لە بەرگریکارە لێهاتووەکانی هەڵبژاردەی لاوانی فینلەندای خوار تەمەن 18 ساڵانیش.
-دەستپێکی یاری: لە تەمەنی 5 ساڵییەوە واتا لە ساڵی 2010ەوە تا ئێستا (2023) بە بەردەوامی یاری دەکات.
- یاریزان تۆپی پێی هەڵبژاردەی لاوانی فینلەندا-ی خوار تەمەن 18 ساڵە.
-ژمارەی درێس لەگەڵ هەڵبژاردەکەی دا: ژمارە (2)
-دەتوانێت، لە پێگە و شوێنی جیاواز یاری بکات.
-بریکاری یاریزان (بەڕێوەبەری کارەکانی): ڕزگار نامۆ ( باوک) .
-ئێمەیل: rizgar.naamo@gmail.com
-ژمارەی مۆبایل: 00358503465171
$ژیانی وەرزشی لەگەڵ یانەکان$:
-ساڵانی 2009 تا 2010: یانەی تیپس (TiPS) .
-ساڵانی 2011 تا 2018: یانەی کاپا 05 یۆنایتد (Käpa 05 United) .
-لە ساڵی 2018ەوە دەچێتە ئەکادیمیای یانەی هۆنکا (Honka Akatemia ) و بە تیمەکانی ئاستی تەمەنی یانەکەدا تێپەڕدەبێت تا لە ڕۆژی 1-6-2022 دەگاتە تیمی یەکەم/ پێشکەوتووانی یانەکە.
*بەشداری و ئەنجامەکانی لەپاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکان:
-ساڵی 2016: جامی کوفمان و پارنەر لە وڵاتی ئەڵمانیا.
-ساڵی 2017: جامی ئایکۆ لە وڵاتی سوید.
-ساڵی 2017: پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی تار لە شاری بەرشەلۆنە/ ئیسپانیا.
-ساڵی 2017: چالێنجی مۆندیال لە وڵاتی فەرەنسا.
-ساڵی 2017: جامی ستۆکهۆڵم لە وڵاتی سوید.
-ساڵی 2019: پاڵەوانێتی پەرەپێدان و گەشەپێدان لەگەڵ هەڵبژاردەی تۆپی پێی فینلەندا-ی خوار تەمەن 15 ساڵان بە درێسی ژمارە (13) بەرانبەر بە هەڵبژاردەکانی (ئیسپانیا، ئیتاڵیا، پورتوگال) یاریکردووە.
-ساڵی 2021: بەشداری خولی نایابی فینلەندا-ی لەسەر ئاستی بێچووەشێرانی یانەکان کردووە.
-ساڵی 2021 لەگەڵ هەڵبژاردەی تۆپی پێی فینلەندا-ی خوار تەمەن 17 ساڵان بەشداری دوو کەمپی ئامادەکاریی و یارییەکانی پاڵاوتنی پاڵەوانیتی یۆرۆی خوار تەمەن 17 ساڵی کردووە و بەرانبەر بە هەڵبژاردەکانی (سویسرا، بۆسنە و هێرزەگۆڤینا، جەبەلتاریق) یاری کردووە.
-ساڵی 2021 لەگەڵ هەڵبژاردەی تۆپی پێی فینلەندا-ی خوار تەمەن 17 ساڵان بەشداری دوو یاری دۆستانەی ئامادەکاریی بەرانبەر بە هەڵبژاردەی بەلژیکا کردووە لەگەڵ 3 یاری پاڵاوتنی پاڵەوانیتی یۆرۆی خوار تەمەن 17 ساڵ و بەرانبەر بە هەڵبژاردەکانی (بولگاریا، ئێرلەندا، پۆرتوگال) یاری کردووە.
[1]