جەولەی پێنجەم و کۆتا جەولەی قۆناغی یەکەمی خولی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی یانەکانی کوردستان بەڕێوە دەچێت و لەو جەولەیەدا تازەپێگەیشتووانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە لەدەرەوەی یاریگەی خۆیاندا و لە شاری #هەڵەبجە# دەبنە میوانی یانەی هەڵەبجەی شەهید، یارییەکە لە کاتژمێر 4:00 ی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە #11-09-2023# و بە فیکەی ناوبژیوان بەرهەم مەحمود دەست پێدەکات و هەرچی (هەڵکەوت محەمەد و فاروق ئەمین) ە یاریدەدەرانی ناوبژیوان دەبن.
ئەمە و لە هەمان کات و ڕۆژ حەوت یاری دیکە بەڕێوە دەچێت و خشتەی تەواوی یارییەکان و لیستی دەستەی ناوبژیوانانی بەم شێوەیە دەبن.
[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 468 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!