ناونیشانی بابەت: ئەمن و حەمەجەزا
نووسینی: #ڕزگار خۆشناو#
هەم #حەمە جەزا# و هەم ئەمن، ئۆندە فکرن لە عاقیبەی تەسجیلکردنی ئەو شیعرە حەماسی و وەتەنی و بەتەئسیرانە ناکردۆ! هەنکە کە دێتۆ فکرم، دەرێم ئەمە کوو وێراین ئەو هەموو شتەی بکەین؟ ئێک جاریش نایێتۆ فکرم، بە حەمەم گۆتبی: ”ئەرێ ئەتوو ناترسێی، بەو شیعرانە کە بۆنی خینی لێهات سەرێ خۆ و سەرێ منیش لە قوڕێ نێی؟ “
ئەمن ئۆندە مەشغوولی عەزفکردن و جوابدانەوەی بووم، کە هەندەک جار ئاگام لە مەعنای شیعرەکان ناما و، شیعرەکان ڕەمزی بوون، سیاسی لە بەرگەکی عەشق و خۆشەویستی و زۆر خەتەر بوون، ئەو وەختی ئەمن و حەمە تەکمیلەی ئێک بووین، ئەمن زۆر ئیستیفادەم لەوی کرد و ئەویش لە من، ئەو لە ناحیەی فەننی و ئەمنیش لە عەزفکردن و مەشهووربوونێ.
دەنگ و مەقام و گۆرانیەکانی حەمەجەزا و تەقسیم و عوودلێدانی ڕزگار خۆشناوی، بە ئێکوە نووسابوون، هەتا ئەو حەدەی ئەگەر ئێکەکی دیکەش عوودی لەگەر حەمەجەزای لێدابا، خەرک هەر لایانوابوو ڕزگار خۆشناوە! هەتا ئێستاش و پاش نزیکەی نیو قەڕن، خەرک هەر گێی لێ ڕاگری و دریان پێ خۆشەبی و کۆمەرەک زکرەیاتی سەردەمی گەنجی و ئەو وەختەی حسی کوردایەتی لەوپەڕی قوەتی بوو، وەبیر خەرکی دیننەوە.
دێتۆ بیرم کە ڕۆژەکی حەمەجەزای گۆتی دەبی بچینە بەغدایێ موشارەکەی حەفلەکی #پارتی دیموکراتی کوردستان#ی کارتۆنی! بکەین - وەختی خۆی بەعس دروستی کردبوو، ڕەئیسەکەشی هاشم عەقڕاوی بوو - ئەمنیش گۆتم باشە، لەگەر فڕقێ خۆچین! حەمەش گۆتی نا فڕقەی پێ ناوێ، پێیان گۆتیمە کە فڕقەی سولەیمانی دێ! ئەمنیش گۆتم، فڕقێمە هەموو شتەکانی تویان لەبەرە و لەوێ ئۆندە مەجالەش نابی لەگەر فڕقەی سولەیمانیێ پڕۆڤەی بکەی، حەمە گۆتی: خۆ ئەمن بەتەنێ نیمە، دوو سێ مەقام دوو سێ گۆرانی شائیعەرێین و تەواو! گۆتم: ئەمن ئەو شتەم عەقر ناگری.
لە دائیرەی سەقافەی جەماهیری لە زارم دەرچوو، بە شێرزاد سەرسپیم گۆت، قەولە لەگەر حەمەی بچینە بەغدایێ لۆ حەفلەی پارتی، شێرزادیش گۆتی وەلا ئەمنیش دێم، لەمێژە سەفەری بەغدایێم نەکردیە، ئەویش لە زاری دەرەچی و بە وەکیل مدیری سەقافەی غازی ڕەسووریەرێ و ئەویشەرێ، ئەمنیش دێم چونکە دەعوەتیان کردیمە! هەرسێک بەڕێ کەتین لۆ بەغدایێ.
لە شارع سەعدوونی نێزیک ئەبوو نواسی، ئوتێلەکی کوردان هەبوو، کە دەهاتینە حەفلەی نادی سەلاحەدینی بەغدایێ، هەر لەوێ دەنووستین. غورفەکی سێ نەفەرین گرت و خۆن گۆڕی، کاک غازی ڕەسوور جلکی کوردیی دەبەر کرد و وێکڕان بە (لادای) حەمەی چووینە حەفلەی کە لە نادی (ئەلسەیدی عیڕاقی)* بوو لە مەنتیقەی مەنسووڕی.
پاش تەفتیشکردنێ چووینە ژۆرێ، قەرەبارغ و هەرایەک بوو سەگ ساحێبی خۆی ناناسیەوە! دیار بوو حەفلەکە زۆر بێسەروبەر بوو، بەشەرەک نەهات برێ، بەخێر بێن، یا کەسەک ئاوەک یا شەربەتەک یا شیوەکت لۆ بینی بخۆی، ئەوجا کە ئینسان لە هەندەک جێیان حسەکا، وەکی پێویست حەقی خۆت نادەنێ، نەک هەر ئیحتیڕامت ناگرن، بەرک و ڕەزیلەبی و ئیهانەکرێی، زۆر توڕابی و مورتاح نابی، هەتا دەهاتیش وەزعەکە خراپترەبوو.
ئەو فڕقەی کە عەلائەساس فڕقەی سولەیمانی بی، دەرچوو هونەر و وێژەی کوردیی سولەیمانیە! لۆ من کاریسەبوو چونکە ئەمزانی مستەوای ئەو فڕقەی کووە! بە حەمەم گۆت با گۆرانیەکیان لەگەر پڕۆڤە بکەین، ئەمنیش بە قەسدەنی گۆرانی شیلانەم هەربژارد، چونکە ئەمزانی کە مۆزیقەی ئەو گۆرانیەی زۆر زەحمەتە و نەک بەو فڕقەی، بەرکوو بە زۆر فڕقەی دیش، ئەوها بە سەهلی لێ نادرێ، هەر لە پڕۆڤەی ئێکەم جوملەی مۆزیقەی پەنچەر بوون! ئەمن و حەمە تەماشای ئێکدین کرد و بە فڕقەکەم گۆت، وابزانم زەحمەتە بەو وەختە کمەی پڕۆڤەی لەسەر گۆرانیەکان بکەین.
ڕۆیشتینە لایەکی و حەمە زۆر مشەوەش بوو، ئەوجا بە حەمەم گۆت، ئەمن لە #هەولێر#ێ چم پێ گۆتی؟ هەنکە فڕقێ خۆن لەگەر با، نە پڕۆڤەن دەویست و نە لە کەسیشەپاڕاینەوە. حەمە گۆتی، وەلا حەقی تووە، بەران هەنکە چ بکەین باشە؟ گۆتم فڕقەی ئیزاعەی کوردی لێرەیە، عازف کەمانە باشەکەیان ناوی ئیبڕاهیمە و باش دەیناسم و لەگەر کۆنترباس و ئیقاعەکی، شتەکی هەر تەرتیبەکەین، بەران وەکی هەموو حەفلەکانیدکە، سڕەی حەمەجەزای لە ئاخیری دێ، لۆوەی خەرک حەفلەی بەجێ نێری.
کە فکرم کردۆ، لە دری خۆم گۆت، هەر فڕقەک دەوری تەواو بوو، ئەوە دەڕوا و ئاخیری کەس لێرە نامینێ مۆزیقەن لەگەر لێدا! بە حەمەم گۆت، ڕەئیت کووە حەفلەکەی بەجێ بێرین و ئەگەر گلەییشیان کرد، ئەوە قەرداریانەکەینۆ چونکە ئەوە ئێک دوو سعاتە لێرەینە کەس خۆی لێ نەکردینە ساحێب، هەتا خواردن و خواردنەوەشیان لۆ نەهیناین! حەمە گۆتی، ئەوجا ئەوە دەبی؟ گۆتم لۆ نابی؟
برای عازیفەکی برادەرن زابتەکی ئەمنی گەورە بوو مەسئوولی ئەمنی هەموو حەفلەکەی بوو، ئەمن قسەی لەگەر دەکەم، بزانین لێگەڕێ ئەمە حەفلەکەی بەجێ بێرین؟ \لە ترسی قومبەلەو شتی ئەوها، لێناگەڕان کەس بچتە دەرێ و حەفلەکەی بەجێ بێری\ چوومە کنی و وەزعی خۆن لۆ شەرح کرد، ئەویش گۆتی: ئەمە لە خوانەوێ حەفلەکەی بەجێ بێرن، وەلەو مەمنووعە، بەران ئەمن مەجالوەدەمێ بڕۆن
هێشتا مایتی...
*نادی ئەلسەیدی عیڕاقی نادیەکی عائیلی بوو لە ڕاقیترین مەنتیقەی ئەووەختی بەغدایێ، بەران زیاتر لۆ عائیلەی مەسئوول و دەورەمەندەکان بوو، زۆر حەفلەی لێکراو، وابزانم هەنکەش هەر مایە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=