لە ساڵی 1953دا خێزانەکەیان لە #تەوێڵە#وە بۆ شاری #کەرکووک# دەگوازێتەوە و لەگەڕەکی زێویەی #ئیمام قاسم# دەگێرسێنەوە.
لە #31-12-1954#دا لە هەمان گەڕەکی کەرکووک لەدایک بووە.
لە 1961 چووەتە قوتابخانەی سەرەتایی ئیمام قاسم.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/297/0003.JPG=KTML_Photo_Alt=0003.JPG=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/297/0003.JPG=KTML_Photo_End=
لە 1972دا بووە بەئەندامی ناوچەی قوتابییان لە کەرکووک.
هەر لە 1972دا چووەتە ناو ڕیزەکانی #کۆمەڵە#وە، کەئەو کاتە بەکۆمەڵەی مارکسی لینینیی کوردستان ناسرابوو.
لە 1974دا بووە بەپێشمەرگە لەشۆڕشی ئەیلوولدا.
لە 1976دا بووە بە ئەندامی کۆمیتەی هەرێمەکان، واتا سەرکردایەتیی ئەو کاتەی کۆمەڵە.
لە 08-07-1976دا بووەتەوە بەپێشمەرگە و سێیەم مەفرەزەی چەکداری لەناوچەی #چەمی ڕەزان# دروست کردووە.
لە تەمووزی 1977 بوو بەئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی.
لە ساڵی 1978دا، لەکۆبوونەوەی فراوانی کادرانی کۆمەڵەدا، لەشێنێ، جارێکی تر بۆ سەرکردایەتیی کۆمەڵە هەڵبژێردرایەوە.
لە تەمووزی 1978، لەکارەساتی #هەکاری#دا، لەلایەن هێزەکانی قیادەی موەقەتەوە گیرا.
لە تەمووزی 1979دا لەزیندانی پارتییەوە ڕادەکات.
لە نیسانی 1980دا کرایە بەرپرسی لقی دووی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لەناوچەکانی کەرکووک و قەرەداغ.
لە 1981، لەیەکەمین کۆنفرانسی کۆمەڵەدا، لە #مالیمۆس#، بەئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵە هەڵبژێردرایەوە.
لە کۆنفرانسی دووی کۆمەڵە، ساڵی 1982، و کۆنفرانسی سێ، ساڵی 1984، بەئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵە هەڵبژێردرایەوە.
لە 19841986 بەرپرسی دەستگای ناوەندیی ڕۆشنبیریی (کۆمەڵه) بووە. هەر لەو ماوەیەشدا چەندین باس و لێکۆڵینەوەی لەگۆڤاری کۆمەڵەدا بڵاو کردۆتەوە.
لە #26-02-1987# دا لەگەڵ خاتوو #شنۆ# شاسواری دەبنەهاوسەر.
لە 1987دا وەک بەرپرسی مەڵبەندی بادینان لەگەڵ هێزەکەیدا چووە بۆ ناوچەی بادینان.
لە #31-08-1988# دا لەچیای #قەندیل# و لە دواقۆناغی ئەنفالدا شەهید بوو.
موزیک ژەن بوو ئامێری گیتاری ئەژەند و ئەو گۆ#ڕانیە#ش هی ئەوە کە دەڵێت (ماڵی چۆڵم ماڵی ساردم)