لە ساڵی 1957 لە گوندی تۆماری ناوچەی شوان هاتۆتە دونیاوە. قوتابخانەی سەرەتایی و ناوندیی لە شاری کەرکووک تەواوکردووە و ئامادەیی لە بەغدا. لە ساڵی 1981 کوردستان بە یەکجاریی جێدەهێڵێت و دەمێک لە شاری ژنێڤ (جنێف) دەژێت و دراما دەخوێنێت و کۆمەڵە شیعری (زەردک) لە ساڵی 1988 بە چاپدەگەیەنێت و بۆ خوێندن دەچێتە فەرەنسا، ماستەر لە زانستەکانی زمان و دکتۆرا لە ئەدەبی بەراوردکاریی لە زانکۆی فرانش کۆنتێ لە ساڵی 1999 وەردەگرێت. ئێستاش مامۆستای مێژووی زمان و ئەدەبییاتی فەرەنسییە لە زانکۆی کاستییا لا مانچا، لە ئیسپانیا.
سەرەتاکانی بە شیعر و هونەری تەشکیلی و شانۆ دەست پێدەکات، هەروەها لە پاڵ شیعر و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی، ڕۆمان و کاری وەرگێڕانی ئەدەبیش دەکات.
چاپکراوەکانی شاعیر
شیعر
1- باران، ژنیڤ، پۆیەزی ڤیڤان، 1983.2
2- زەردک، ژنیڤ، ئاگرێ، 1988.
3- کتێبی شیعر، پاریس، ئاپکف، 1996.
4- ئاقیقی زڕ و زستانێکی زۆر، بزەنسۆن، 1998.
5- مانگ و هەڵپەڕین، سیوداد ڕیال، 2000.
6- ئاسمانمان لە شەققەی باڵ بێزار کرد، دەزگای گەڵاوێژ، سلێمانی، 2007.
7- خەونەکانی زولەیخا، کتێبی هەنار، 2009، سلێمانی.
8- هەرمێیەکانی فیرعەون، نووسەرانی کەرکووک، 2011.
ڕۆمان
1- زاکیرەی با، سەردەم، سلێمانی، 2001.
2- بلوژستان، ئاراس، هەولێر، 2004.
3- پەناهەندە، ڕەنج، سلێمانی، 2006.
وەرگێران
شیعر :
1- ورزێک لە دۆژ و درەوشانەوە، ئارتور ڕامبۆ، ئاراس، هەولێر، 2001.
2- گوڵی خراپە، شارل بۆدلێر، ئاراس، هەولێر، 2001.
3- بەردی هەتاو، ئۆکتاڤیۆ باس، ئاراس، هەولێر، 2001.
4- ئەکسیۆن ئێستی، ئیلیتیس ئیستی، ئاراس، هەولێر، 2002.
وەرگێڕان
شانۆ :
1- بورژوای نەجیبزادە، مۆلییەر. ئاراس، هەولێر، 2011
2- وانە و ژنەگۆرانیبێژە کەچەڵەکە، ئیۆنیسکۆ، (ئامادەیە بۆ چاپ)
ڕۆمان :
1- سەمەرقەند، ئەمین مەعلووف، ئاراس، هەولێر، 2002.
2- خاتوون T، میلان کۆندێرا، ئاراس، هەولێر، 2003. (La Lenteur (
3- رووبار، فەواز حوسێن (ئامادەیە بۆ چاپ.)
لێکۆڵینەوە :
1- مەحوی لە نێوان زاهیرییەت و باتینییەت دا، وێنەی مەعشووق و سەرچاوەکانی عەشق، تێزی دکتورا، ئاراس، هەولێر، 2002.
2- بنبەست لە شیعری شێرکۆ بێکەس و چەند بابەتێکی دیکە، لە بڵاوکراوەکانی نما، 2012، (لە ژێر چاپدایە)
بە زمانی فەرەنسی :
1- دیوانی مەحوی بە زمانی فەرەنسی، ئارمەتان، پاریس، 2001.
De Cette Nuit Naissent des Aubes، Harmattan، Paris، 2001.
2- زەردک، لە وەرگێڕانی ئیسماعیل دەروێش، دەزگار ئارمەتان، پاریس، 1993.
Zardik، pomèmes traduits du kurde pqr Ismail Darwish، Harmattan، Paris، 1993.
3زاکیرە با، (ئامادەیە بۆ چاپ.)
La Mémoire duVent.