ناو: ڕۆژ محەمەد لایق حەسەن
نازناو: ڕۆژ هەڵەبجەیی
لە خێزانێکی مامناوەندی #هەڵەبجە# لەدایک بووە، هەر لە شاری هەڵەبجە خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی تەواوکردووە دواجار چووەتە پەیمانگەی مامۆستایان لە شاری #سلێمانی# تەواوکردووە، ئێستاش مامۆستایە لە شاری سلێمانی.
ژیانی ئەدەبی هەر لە منداڵییەوە حەزێکی خۆرسکی ئەدەبی تێدا هەبووە ، هەر قوتابی سەرەتایی بووە هۆنراوەی بەشێوەی عەمودی نووسیوە و نیشانی مامۆستای کوردی داوە. دواتر ئەم چێژە ئەدەبییە تێیدا پەرەی سەندوو خولیایی خوێندنەوە بووە،
یەکەم هۆنراوەی کە بڵاو بووەتەوە لە ساڵی (1987) بەشێوەیەکی ئازاد نووسیویەتی، ساڵی 1988 بەهۆی کیمیابارانی شاری هەڵەبجە و ئاوارەبوونی بۆ وڵاتی ئێران تووشی دابڕانێک بووە، لەخوێندنەوە و هۆنراوە، دوای ڕاپەڕین جارێکی تر دەرفەتی ئەوەی هەبووە، لە زۆربەی فێستیڤاڵەکان بەشداری بکات، بەتایبەتیی فێستیڤاڵی گەلاوێژ کەساڵانە دەکرێت، لەوفێستیڤاڵەدا توانیویەتی پێنچ خەڵات بەدەست بهێنیت لەیەکەم و دووەم. دوو جاریش لەفێستیڤاڵی ڕۆشنبیری سلێمانی یەکەم بووە لەفێستیڤاڵی ژنان کە یەک جار لە سلێمانی کرا توانیویەتی دووەم بێت.
لەفێستیڤاڵی بیرانشار لە ڕۆژهەڵات، توانیویەتی لەڕیزی یەکەمەکان بیت. هۆنراوەی لە زۆربەی ڕۆژنامە و گۆڤارەکان بڵاو بووەتەوە وەک #ئاییندە# و هەنار و #ڕامان# و #کاروان# و#کوردستانی نوێ# و هەولێر، دەیان سوپسنامە و ڕێز لێنان بەدەست هێناوە، و دەیان جاریش بوەتە ئەندامی لیژنەی هۆنراوەی ئازاد و هاوچەرخ، لە فێستیڤاڵەکانی گوڵە عەنبەر و #شارەزوور# و هەڵەبجە و فێستیڤاڵی هایما لە سلێمانی و فێستیڤاڵی ڕوانگە لەسەر ئاستی ئێراق کە لە بەغدا سازکرا، بێجگە لە نووسینی هۆنراوە کۆمەڵێک پەخشانە نامەی هەیە ئامادەیە بۆ چاپ. [1]