ناو: هێمن
نازناو: هێمن هەورامی
ناوی باوک: ئەحمەد حەمەساڵح
ساڵی لەدایکبوون: 1976
شوێنی لەدایکبوون: شاری #هەڵەبجە#
$ژیاننامە$
ئەکادیمی و سیاسەتمەدار، ساڵی 1987 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتییەوە کردووە، ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، ساڵی 2018 بە ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان بۆ خولی پێنجەم هەڵبژێردراوە و بووەتە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان.
هێمن هەورامی ساڵی 1976 لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. ساڵانی (1986-1987) لەگەڵ خێزانەکەیدا وەک پەنابەر ڕووی لە وڵاتی ئێران کردووە. ساڵی 1999 بەکالۆریۆسی زمان و ئەدەبی ئینگلیزی لە زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر وەرگرتووە، ساڵی 2021 بڕوانامەی دکتۆرای لە بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی سۆران وەرگرتووە. ساڵی 2018 بە ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان بۆ خولی پێنجەم هەڵبژێردراوە و بووەتە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان. شارەزای زمانەکانی کوردی، ئینگلیزی، فارسی و عەرەبییە.
$خەباتنامە$
هێمن هەورامی ساڵی 1987 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتییەوە کردووە و ساڵی 1992 بەرپرسی لێژنەی ناوچەی هەڵەبجەی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بووە.
ساڵانی 2004-2010 بووەتە بەڕێوەبەری گشتی لە ئەنجومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان. ساڵی 2011 کراوەتە بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان. ساڵی 2012 سەرپەرشتیاری دەستەی ڕاوێژکاریی ڕاگەیاندنی نووسینگەی تایبەتی سەرۆک و ساڵی 2017 بەرپرسی کاروباری سیاسی و پەیوەندییە گشتییەکانی نووسینگەی سەرۆک مەسعود بارزانی بووە.
ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە.
ساڵی 2018 بە ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان بۆ خولی پێنجەم هەڵبژێردراوە و بووەتە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان. [1]