- نزیکەی 60 دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان، دژی دانەمەزراندنیان، لە بەردەم قایمقامیەتی ڕانیە خۆپیشاندانێکیان بۆ بەردەم ئیدارەی ڕاپەڕین ئەنجامدا.
- بە ئامادەبونی بەرێوەبەری نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم و نوێنەری پارێزگار و بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر یەک تەن مادەی هۆشبەر کە لە تریاک و حەشیشە و کریستال و دەرمان پێکهاتبوو لە دەرەوەی شاری هەولێر سوتێندران و لەناوبران.
- ئەمشه و لەلایەن نزیکەی (200) گەنجی دانیشتووی شارۆچکەکەوە، ڕێگای سەرەکی دەربەندیخان- سلێمانی لە نزیک تونێلی دەربەندیخان گیرا، هۆکاری گردبوونەوەکەشیان بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە، کە ئاوی دەربەندیخان پسە و لە چەند گەڕەکێکدا زالوو و چەند جۆرە کرمێکی دیکەیان تێدا بینیوە.
- پۆلیس و ئاسایش لە شاری زاخۆ دەچنە بەردەم نوسینگەی پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان و ئاڵای سەرنوسینگەکەی دادەخەن.