لەگەڕەکی شاترلۆ لەساڵی 1976 لە #کەرکووک# لەدایکبووە.
تەمەنی پێنج ساڵان بووە کاتێک دەگەرێنەوە بۆ #سلێمانی#.
لەتەمەنی 17 ساڵیدا یەکەم کلیپی لە تیڤی پەخش دەکات.
ئەمەل سەعید خاوەنی دوو کچە بەناوەکانی (پرژە و کاژە).
هەروەها ناوبراو خاوەنی کۆمەڵێک کاری هونەری جوان و ئەلبومێکی گۆرانییە بە ناوی (هاوڕێ گیان) کە فرۆشی ئەلبومەکەی بەخشیوەتە نەخۆشەکانی تالاسیمیا لە نەخۆشخانەی هیوا.