لەساڵی 1931 لەگوندی سرێشمە سەر بەناحییەی خەلیفان لە خانەوادەیەکی کورد پەروەر لەدایکبووە، لەساڵی 1952 چۆتە ڕیزی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە لەساڵی 1960 ویەک لەدەستپێکی شوڕشی ئەیلول پەیوەندی بەریزەکانی پێشمەرگەوەی کوردستانەوە کردووە و دەورێکی باڵای هەبووە لە تۆمارکردنی داستانەکان لەگەڵ بنەماڵەی قارەمانانە خەباتییان کردوە و چەندین جاریش بەسەختی برینداربووە.
دوای نسکۆی شۆرشی ئەیلول ئاوارەی وڵاتی ئێران دەبێت لەگەڵ خانەوادەکەی لەراپەرینی ئازادی کوردستان ساڵی 1991 گەراوەتەوە کوردستان، بەشدارییەکی کارای هەبووە لەراپەرینە مەزنەکە، لەیەر زیرەکی وقارەمانیەتی چەندین پلەی سەربازی بڕیوە، خوالێخۆشبێت لەساڵی 1996 مەدالیای بارزانی وەک کەسایەتی و ڕیش سپی ناوچەکە پێ بەخشراوە، دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشیدا لە ڕۆژی 29ی حەوتی 2015 ماڵئاوایی لە خاک و نیشتیمان کردو چووە ڕیزی کاروانی نەمران.