- فەرمانبەرانی کۆمەڵەگەی باجەکانی سلێمانی ئەمرۆ بۆ دووەم ڕۆژ لەسەریەک دژی دواکەوتن و سیستەمی پاشەکەوتکردنی مووچە، درێژەیان بە مانگرتندا و بایکۆتی دەوامیان کرد.
- وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەمساڵ سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەکان و قوتابخانەکان ئاگادارکراونەتەوە، کە نابێت هیچ بەڕێوەبەرو مامۆستایەک زۆری لە قوتابی بکات جلی تازە بکڕێت، بەڵکو ئاساییە جلی ساڵی پێشوو بۆ خوێندنی ئەمساڵ بپۆشێت.