توو یەکێکە لە میوەکان و لە وەرزی هاوین گەشە دەکات و تامێکی خۆش و چەند جۆرێکی هەیە، گرنگترینیان تووسی و سوورن، دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی C، B، A و پرۆتین و مەگنیسیۆم و کالیسیۆمی تێدایە.
خواردنی سوودی زۆر بە جەستە تەندرووستی مرۆڤ دەگەیەنیێت و پسپۆڕان بۆ دەسکەوتنی سوودی زیاتر لە توو پێشنیازمان بۆ دەکەن، کە دۆشاوی توو درووست بکەین و بیخۆینەوە.
لە ڕووی تەندرووستییەوە سوودی زۆری بۆ مرۆڤ هەیە و توێژینەوەکان سەلماندوویانە کە دۆشاوی توو چارەسەرێکی بەهێز و یەکلاکەرەوەیە بۆ نەخۆشی کۆڵۆن، ئازار و ناڕەحەتی تووشبوو ناهێڵێت و ڕیخۆڵە بچووک دەکاتەوە، ئەگەر لەو کاتە خۆتان لە خواردنی پاقلەمەنییەکان و چەوری و خۆراکە سوورکراوەکان دوور بخەنەوە و ڕۆژانە سێ کەوچک دۆشاوی توو پێش نانخواردن بخۆنەوە، ئەوە دەبێتە هۆی نەهێشتنی ئازاری کۆڵۆن و ڕزگاربوون لەو کێشەیە.
جگە لەوە پزیشکەکان سوودێکی گرنگتری توویان بۆ ئافرەتان دۆزیوەتەوە، ئەویش نەهێشتن و ڕزگاربوونە لەو کیسەی کە لەسەر منداڵدانی ئافرەتان درووست دەبێت، کە بەهۆی خۆراکی پێس و سەوزەکان درووست دەبێت، ماوەی مانگێک دۆشاوی توو بەر لە نانخواردن بخۆن، ئەوا چارەسەرێکی یەکلاکەرەوەی ئە و کێشەیە دەبێت.
چۆنییەتیی درووستکردنی دۆشاوی توو
یەکەم: بەپێی ئە و بڕە دۆشاوەی دەتەوێت بڕێک توو ئامادە بکەن و ماوەی سەعاتێک لەنێو ئاو دایبنێن.
دووەم: پاشان لەنێو بڕێک ئاو بیخەنە سەر ئاگرێکی کز تا دەکوڵێت.
سێیەم: دوای تەواو کوڵان و خەستبوونەوەی لە بێژینگێکی پاکی بدەن، تا تەنیا ئاوی دۆشاوەکەتان دەست بکەوێت و ئینجا ڕۆژانە پێش نانخواردن بیخۆنەوە و سوودە سیحرییەکانی بە تەندرووستیتان بگەیەنن. [1]
سەرچاوەی وێنەکان. [2]