دواڕۆژ، محەمەد مستەفا
لە قەزای #ڕانیە#، لە لایەن کەسانی نەناسراو هەزاران شریتی بەتاڵی جۆرێک لە حەب فڕێ دەدرێت، بەڕێوبەرایەتی ئاسایش و تەندروستی ڕاپەڕینیش سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە چۆنیەتی فڕێدان و چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەو حەبە.
تەها محەمەد، بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستی ڕاپەڕین، بە دواڕۆژی وت لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەزاران شریت و کارتۆنی بەتاڵی جۆرێک لە دەرمان بەناوی (ترایکۆد) و چەند جۆرێکی تری دەرمان لە سنوری قەزای ڕانیە لە چەند شوێنێکی جیاواز لە لایەن کەسانی نەناسراو فڕێدڕاون کە بونەتە جێگەی گومان و ترسی هاوڵاتیان.
وتیشی ئەو دەرمانانە بەگوێرەی ڕێنمایەکانی ئاسایش هاوردەکردنیان قەدەغەیە و بەشێوەی نایاسای هاوردەکراون، بەڵام تاتێستا نازانرێت ئەو حەبانە بۆچی مەبەستێک بەکارهێنراون، بۆیە ئێمە وەک تەندروستی ڕاپەڕین سەرقاڵی لێکۆڵینەوەین لەو دۆسیەیە.
لای خۆشیەوە محەمەد فازیڵ، بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئاسایشی ڕاپەڕین، بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، ئەوان وەک ئاسایشی ڕاپەڕین ئاگاداری ئەو دۆسیەیە هەن و دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوەی وورد بۆ ئاشکراکردنی بەکارهێنەرانی ئەو حەبانە و ئەو کەسانەشی کە هاوردەیان کردووە.[1]
#28-05-2018#