$باکووری کوردستان$
- دەیەمین دانیشتنی یەکەمین دادگەی سزاقورسەکانی شاری مەڵەتی دەربارەی دۆسیەی هاوشارەداری گەورەی #ئامەد# #گوڵتان کشاناک# و هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (#دەبەپە#) #سەباحەت تونجەل# بەڕێوەچوو. لە دانیشتنەکەدا پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی گەلان (#هەدەپە#)، یاریدەدەری هاوسەرۆکی دەبەپە و پەرلەمانتارێکی شاری زوریخی سویسرا ئامادە بوون. هەروەها نوێنەرانی ناوەندی گشتیی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی تورکیا و لقی شاری ئامەد و مەڵەتی هەمان ڕێکخراو ئامادە بوون. بە تۆمەتی (دامەزراندن و بەڕێوەبردنی ڕێکخستن)، (پڕوپاگەندە کردن بۆ ڕێکخستن) و (سەرەڕای هۆشداری پێدان، بەشداری کردن لە کۆبوونەوە و خۆپیشاندانە نایاساییەکان) داوای سزای 230 ساڵ بەندکردن بۆ کشاناک و 145 ساڵ بەندکردن بۆ تونجەل دەکرێت.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بە هۆی گرانبوونی شتومەک و نەبوونی کەرەستە سەرەکییەکان لە بازاڕ و قۆرغ کردنیان لە لایەن بازرگانەکانەوە، هاوڵاتیانی شارەکانی شارەکانی سنە، مهاباد، #پیرانشار#، #مەریوان#، #سەقز#، بانە، #پاوە#، #بۆکان#، #کرماشان#، #سەردەشت#، ئورمیە و میاندواو دەستیان بە مانگرتنی گشتیی کرد.[4]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155154/0008.JPG=KTML_Photo_Alt=ڕۆژهەڵاتی کوردستان مان دەگرێت=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155154/0008.JPG=KTML_Photo_End=
- یەکێک لە مەئموورانی هێزە ئینتزامییەکان بە ناوی میلاد محەمەدیان خەڵکی شاری کامیاران لە شەڕ و تێکەڵچوونێکی چەکداریدا، لە سنووری شاری مەریوان کوژرا.[5]
- ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی شاری سەقز، بە چاندنی نەمام لە 50 شوێنی ئەو شارە وەکوو ڕێزلێنان لە گیان لەدەستداوانی ژینگەپارێزیی 3ی خەرمانان، لە شاری مەریوان چەند چالاکییەکیان ئەنجام دا.[5]
- بەهۆی داڕوخانی دیواری خوێندنگایەک لەگوندێکی سەربە شاری #سنە# منداڵێکی شەش ساڵانی قۆناغی یەکی سەرەتایی بەناوی دنیا وەیسی گیانی لەدەستدا.[1]
- چالاکێکی کرێکاریی کورد، بە ناوی زانیار دەباغیان خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.[5]
$باشووری کوردستان$
- لە ڕێوڕەسمێکدا پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری #هەڵەبجە# بەڕێوەدەچێت و #ئازاد تۆفیق# وەک پارێزگاری نوێ دەستبەکاربوو.[1]
- بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بە هێزێکی کاکەییەکاندا لەسنوری شارۆچکەی #داقوق#ی سەر بەپارێزگای #کەرکووک# دوو چەکداری ئه و هێزە بریندار بوون.[2]
- هێزەکانی هاوپەیمانان ڕایدەگەیەنن: لەگەڵ ئه و فشارانەی لە سوریا خراوەتە سەر چەکدارانی #داعش# پێدەچێت بەشێک له و چەکدارانە دزە بکەنە ناوخاکی هەرێمی کوردستان. هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی وەزارەتی #پێشمەرگە# و وەزیری پێشمەرگە بەوەکالەت کۆبوونەوە و لە ڕاگەیەنراوێکی کۆبوونەوەکەش ئاماژە بە زیادبونی جموجۆڵەکانی داعش لەسنوری هەردوو پارێزگای کەرکووک و #موسڵ# و کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان کرا.[2]
- لە کاتژمێر 2:30 خولەکی ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورک لە چەلێ-ی باکوری کوردستانەوە دەستیان بە تۆپبارانی ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین و دەوروبەری شارەدێی باتوفا لە شارۆچکەی #ئامێدی#ی سەر بە پارێزگای #دهۆک# تۆپباران دەکەن.[4]
- لە #زانکۆی کۆیە# سەنتەری #مەلای گەورە# بۆ توێژینەوە کرایەوە.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- فڕۆکەیەکی سیخوڕی تورکیا لە شاری #کۆبانێ# کەوتەخوارەوە.[3]