$باکووری کوردستان$
- سوپای تورکی داگیرکەر سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە چیای جودی لە پارێزگای شرنەخ بە پشتیوانیی کۆپتەری جەنگی دەستی بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن کرد.[1]
- هەزاران کەس بە دروشمی #لەیلا گیوڤەن# شکۆمانە بەرەو کۆبوونەوەکەی گۆڕەپانی ستاسیۆن دەڕۆن. چالاکییەکە بۆ پشتیوانیکردنە لە چالاکیی مانگرتنی لەیلا گیوڤەن، کە ماوەی 73 ڕۆژە بۆ نەهێشتنی گۆشەگیری سەر #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# ڕێبەری گەلی کورد لە مانگرتندایە.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی یاسر موحبی تەمەن 38 ساڵ کوڕی غۆڵامحوسێن خەڵکی بەخشی بێلوار سەر بە شاری #کرماشان# لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوه.[5]
$باشووری کوردستان$
- لە شاری #سلێمانی# چلەی ماتەمینیی #جەمال نەبەز# بەڕێوەچوو.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/165069/0012.JPG=KTML_ImageCaption_Title=چلەی جەمال نەبەز بەڕێوەچوو=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=چلەی جەمال نەبەز بەڕێوەچوو=KTML_ImageCaption_End=
- بەئامادەبوونی هاوسەرۆکی گشتی و چەند ئەندامێکی دەستەی هاوسەرۆکایەتی و دەستەی بەڕێوبەریی تەڤگەریی ئازادیی، دووەمین کۆنفرانسی هەرێمی #هەولێر#ی تەڤگەری ئازادیی بەڕێوەچوو، تێیدا ئەنجومەن و هاوسەرۆکانی نوێ-یان هەڵبژارد. هەردوو 'زیلان ئیدریس و ئاسۆ محمود' وەک هاوسەرۆکی نوێ هەڵبژێردران.[2]
- ئەمشەو فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک دەورووبەری گوندی ئێندزە-یان لە بناری #قەندیل# و دەڤەری نهێلێ لە سنوری #ئامێدی# لە بادینان بۆردوومان کرد.[2]
- خێزانێکی کوردی ئێزدی لەژێر دەسەڵاتی #داعش# ڕزگاریان بوو و بە ئەندامانی دیکەی خانەوادەکەیان شادبوونەوە.[3]
- بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەرکی لایەنە سیاسییەکان لەم دۆخەی ئێستای هەرێمی کوردستان، دەزگای ستاندارد گفتوگۆیەکی کراوەی ڕێکخست و تێیدا جەخت لەسەر گرنگیی هەبوونی پرۆژەیەکی هاوبەشی لایەنە سیاسییەکان کرایەوە.[2]
- هاتنی شەپۆلی نوێی بەفر بارین، پلەکانی گەرمای سنووری شارۆچکەی #پێنجوێن#ی دابەزاندووە و بەپێی پێشبینییەکان بۆ ماوەی یەک هەفتە پلەکانی گەرما بۆ زیاتر لە 10 پلەی ژێر سفر دادەبەزێت.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە بەردەم بینای ماڵی ژن لە ناوەندی شاری #عەفرین# تەقینەوەیەک ڕوویدا. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تەقینەوەکە کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان