پاش ئەو سەرکەوتنانەی کە هەردوو کورتە فیلمی (UNDER BLCK) و (THE ORANGE MAN DREAMS) کە کارەساتەکانی کە #داعش# بە سەر ئێزدی و خەلکی سڤیلی ناوچەکەی هێنابوو باس دەکات، و لە سالەکانی ڕابردوو بەشداری چەندین نێوەند و ڤستیڤالە ناوخۆیی و نێو دەولەتی کرد لە ئەمریکا و کانادا و هندوستان و ئەفریقا و ئەورپا و توانی خەلاتی بوێری لە کانادا و چەند خەلاتی جیهانی بە دەست بهێنێت، هەروەها (خەونەکانی پیاوە پرتەقالیەکە) خەلاتی باشترین کورتە فیلمی لە فستیڤالی دژە تیرۆری #هەولێر# و هەروەها باشترین کورتە فیلم لە دیداری ئافرتان بۆ سینەما لە هەولێر پێ بەخشرا.
فیلمی (یادێ) کە بە واتای دایکە بەرهەمێکی نویێ دەرهینەر شیرین جیهانیە کە بۆ یەکەم جار بەشداری فستیڤالیکی نیودەولەتی ئیسرائیل کرد، ئەم فیلمە باس لە قوربانی مندال و خیزان بە گشتی دەکات لە ناو زلکاوی شەر و گێرانەوەی خەون و ڕوئیا جوان و خنجیلانەکانی مندالێکە کە دایک و بابی لە دەست داوە لە شەری سوریا کە داعش و بەشار ئەسەد داینەمۆی سەرەکین، لەگەل باپیر و داپیری ئاوارەی کوردستانی عێراق دەبێت و لەوێشەوە ڕێگای هەندەران دەگرنە بەر، فیلمێکی پر لە ڕامان و تراژیدیایە و دژی شەرە.
ئەوە لەوکاتە دێت کە هەفتەی ڕابردوو سۆشیال میدیای دەرهێنەر کەوتە بەر هاک کردنێکی بە هێز و بەرنامە بۆ دارێژ و گوومان لەوە دەکرێت کە دەستێک بیت دژی ئەو هەولانەی دەرهێنەر بە تایبەت کە ویستویەتی ڕووی داعش وەکو خۆی پێشانی جیهان بدات دێت [1].