هەزار ناپاک بە پوولێک
دەستنووسی شاکر فەتاح
بابەتێکی کوورتە سەبارەت بە ناپاکەکانی وەختی جەنگ
1970، سلێمانی
[1]
جەنگ، چونکە بە پەنگە، ئێمە، نە جەنگمان ئەوێ، نە پەنگ.
بەڵام هەندک جەنگ ناچارییە ئەبێ بیکەین.
ئەگینا زۆردار، لەوانە نییە دڵ نەرم بێ، سەروسامان و دڵ و گیانمان داگیر ئەکات.
جەنگ هەرچەندە بە پەنگە، بەڵام لە سەرێکی تریشەوە کەڵکێکی زۆری هەیە، چونکە گەلێک ڕاستی وامان بۆ دەرئەخات، کە لە سەردەمی ئاشتی دا بۆمان دەرناکەون.