شوێن: #سەرکەپکان#
ساڵی گیرانی وێنەکە: #1957#
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (هێنی هارۆلد هانسن)
ناوی وێنەگر: (نەناسراو)
[1]
هێنی هارۆلد هانسن بە جلوبەرگی کوردییەوە
دێی تۆپزاوا، سەرکەپکان، 1957
هێنی هارۆلد هانسن (1900–1993) ژنە نووسەر و ڕۆژهەڵاتناسی خەڵکی دانیمارک، ساڵی 1957 هاتووەتە کوردستان. هانسن خانم زۆری لە ژیانی کوردان، بەتایبەتی ئافرەتانی کورد، کۆڵیوەتەوە. دوو کتێبی لەسەر کورد نووسیون. هەردوو کتێبەکە کراون بە کوردی و سەرەتای ساڵانی هەشتا بڵاو کراونەتەوە کە ئەمانەن:
1. کچانی کورد، گەشتێک لەناو ئافرەتانی موسڵمان لە کوردستان. ئەم کتێبە، د. ناجی عەبباس ئەحمەد لە ئینگلیزییەوە وەری گێڕاوەتە سەر کوردی. ساڵی 1980 چاپخانەی کۆڕی زانیاری عێراق، دەستەی کورد، لە بەغدا، بۆیان چاپ کردووە.
2. ژیانی ئافرەتی کورد، لێکۆڵینەوەیەکی مەیدانییە لەبارەی کۆمەڵی ئیسلامی عێراقەوە. عەزیز گەردی لە ئینگلیزییەوە کردوویە بە کوردی. تەرجەمەکەی گەردییش ساڵی 1982 هەر لە چاپخانەی کۆڕی زانیاری عێراق، لە بەغدا، چاپ کراوە.