ئامار فایلی پەیوەندیدار 104,191
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 303,967
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 90,153
هەورامی - Kurdish Hawrami 66,052
عربي - Arabic 30,942
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 18,384
فارسی - Farsi 10,017
English - English 7,583
Türkçe - Turkish 3,669
Deutsch - German 1,731
لوڕی - Kurdish Luri 1,690
Pусский - Russian 1,140
Français - French 348
Nederlands - Dutch 130
Zazakî - Kurdish Zazaki 91
Svenska - Swedish 72
Español - Spanish 55
Polski - Polish 55
Հայերեն - Armenian 52
Italiano - Italian 52
لەکی - Kurdish Laki 37
Azərbaycanca - Azerbaijani 27
日本人 - Japanese 21
中国的 - Chinese 20
Norsk - Norwegian 18
Ελληνική - Greek 16
עברית - Hebrew 16
Fins - Finnish 12
Português - Portuguese 10
Тоҷикӣ - Tajik 9
Ozbek - Uzbek 7
Esperanto - Esperanto 6
Catalana - Catalana 6
Čeština - Czech 5
ქართველი - Georgian 5
Srpski - Serbian 4
Kiswahili سَوَاحِلي - 3
Hrvatski - Croatian 3
балгарская - Bulgarian 2
हिन्दी - Hindi 2
Lietuvių - Lithuanian 2
қазақ - Kazakh 1
Cebuano - Cebuano 1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 1
پۆل کوردیی ناوەڕاست
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 14,819
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 822
گیانلەبەرانی کوردستان 274
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار) 101
بەرهەمە کوردستانییەکان 38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 27
|
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: هۆنراوە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
| بەشکردن | |
| Facebook | 1 |
| Twitter | 0 |
| Telegram | 0 |
| LinkedIn | 0 |
| WhatsApp | 0 |
| Viber | 0 |
| SMS | 0 |
| Facebook Messenger | 0 |
| E-Mail | 0 |
| Copy Link | 0 |
نرخاندنی بابەت |
1 دەنگ 5 |
نایاب |
زۆر باشە |
باش |
خراپ نییە |
خراپ |
| Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) | 0 | English - English | 0 | عربي - Arabic | 0 | فارسی - Farsi | 0 | Türkçe - Turkish | 0 | עברית - Hebrew | 0 | Deutsch - German | 0 | Español - Spanish | 0 | Français - French | 0 | Italiano - Italian | 0 | Nederlands - Dutch | 0 | Svenska - Swedish | 0 | Ελληνική - Greek | 0 | Azərbaycanca - Azerbaijani | 0 | Catalana - Catalana | 0 | Čeština - Czech | 0 | Esperanto - Esperanto | 0 | Fins - Finnish | 0 | Hrvatski - Croatian | 0 | Lietuvių - Lithuanian | 0 | Norsk - Norwegian | 0 | Ozbek - Uzbek | 0 | Polski - Polish | 0 | Português - Portuguese | 0 | Pусский - Russian | 0 | Srpski - Serbian | 0 | балгарская - Bulgarian | 0 | қазақ - Kazakh | 0 | Тоҷикӣ - Tajik | 0 | Հայերեն - Armenian | 0 | हिन्दी - Hindi | 0 | ქართველი - Georgian | 0 | 中国的 - Chinese | 0 | 日本人 - Japanese | 0 |
هەموو شەوێ له ئاسمان
له عەرشی بەرز و دوورەوه
به باوەشێ گوڵی گەش و
خەیاڵی بێسنوورەوە
لە شوێنی هەورەکانەوە
پەری شێعر بەڕێوەیە
کە هەر گوڵێکی دەستی وی
پەپوولەیەکی پێوەیە
هەواڵە خۆشەویستەکەم!
فریشتەکەم! دەچیتە کوێ؟
لە مێژە نایەتە ژوانی دڵ
بە سۆزی گەرمی شێعری نوێ
مەترسە مەیژە کوندەبۆ
مەلی ئەوینی سەربڕی
مەڵێ کە کۆتری شێعر
لە شاری ئێمە هەڵفڕی
لە نێو شەپۆلی مانگە شەو
گەڕامە شوێنی تۆ، پەری!
بەجێم مەهێڵە، سا مەچۆ
دە بەسیە مەمکە بێ بەری
کە تۆ لە ماڵە چۆڵەکەم
پەڕیوە بووی و نایەوە
شەمی هەزار و یەک شێعر
لە سووچی دڵ کوژایەوە
گەڵای نەمامی شێعری من
کە دانە دانە هەڵوەری
بە چەشنی هەوری کۆچەری
نەبوویە سێبەری، پەری!
لە ترسی چاوی کوندەبۆ
مەچۆ، دە خۆت مەشارەوە
بەرەو هەواری دڵ وەرە
بە دەستی پڕ هەسارەوە
بە سۆزی شێعری تازەوە
بە گوڵ وشەی ئەوینەوە
بە شەونمی گرینەوە
بە شێعری ئاگرینەوە
دەڵێن دڵی پەری شێعر
بە چەشنی ئاوی کانییە
شنەی بەیان و بۆنی گوڵ
هەناسە جوانەکانییە
دەمی لە شەوق و پێکەنین
دەمێ لە شین و زارییە
هەڵاڵەکانی بەندەنی
بەهاری کوردەوارییە
لە نێو شەپۆلی مانگەشەو
گەڕامە شوێنی تۆ، پەری!
بەجێم مەهێڵە، سا مەچۆ
دە بەسیە، مەمکە بێ بەری
دەمێ دەبیتە سوورە گوڵ
بە دەستی باخەوانەوە
شەپۆلی دەنگی بولبولێ
لە کووچە باخەکانەوە
دەبێ بە شێعری ماتەمێ
لە بەردی سەر مەزارەوە
دڵۆپی گەرمی حەسرەتێ
لە چاوێ دێتە خوارەوە
دەبێ بە سۆزی نەغمەیێ
لە سینگی سازێ دێتە دەر
دەبێتە بەستە بۆ خەم و
خەیاڵەکانی ڕێی سەفەر
لە ترسی چاوی کوندەبۆ
مەچۆ، دە خۆت مەشارەوە
بەرەو هەواری دڵ وەرە
بە دەستی پڕ هەسارەوە
#شەریف حسێن پەناهی#
#ملوانکەی شین# [1] ئەم بابەتە 1,685 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ فایلی پەیوەندیدار: 1 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 42
8.
هۆنراوە
دێ
26.
هۆنراوە
ژار
تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە. ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 23-07-2022 تۆمارکراوە ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 23-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 23-07-2022 باشترکراوە ناونیشانی بابەت ئەم بابەتە 1,685 جار بینراوە فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن جۆر |
ڤێرشن |
| | | |
ناوی تۆمارکار |
فایلی وێنە |
1.0.1 | 34 KB |
| |
23-07-2022 | زریان سەرچناریز.س. |
|
|