جۆری وشە: ناو
واتا:
کوردی: قوڵکەی ژێر پای جۆڵا
فارسی: پاچال [1]
پێچال: فەرهەنگی شێخانی دا
جۆڵایی: کارگەیەکی چنینە بەئاسۆیی دەکرێ (واتە کارکردن بە دەستە) ڕایەڵەکە لەبەردەم جۆڵایە، ڕادەکێشرێ، ئەمانە بە پیچاڵ دەچێنرێن: شاڵ، جاجم، دووگرد، پۆپەشمین.
پێچاڵ: لە فەرهەنگی خاڵ دا
چاڵێکە لە کاتی کار کردندا جۆڵا قاچی تێدا شۆڕ دەکاتەوە و ئاسنگەر تێیدا دەوەستێ.
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!