ناو: شێنێ
ناوی باوک: عوسمان
ساڵی لەدایکبوون: 1998
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
خانمە بێژەری کەناڵی کەی ئێن ئێنە، لە دایکبووی شاری سلێمانییە و دەرچووی بەشی ڕاگەیاندنی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانییە، سەرەتای دەرکەوتنی وەک پەیامنێر بووە لەو کەناڵە لە ئێستادا 2022 وەک بێژەری هەواڵە سیاسییەکان کاردەکات. لە زاری خۆیەوە (نامەوێت کاری تر بکەم دەمەوێ توانا و وزەم بۆ شاشەی KNNبێ و خزمەت بکەم. کاتێک لە ڕاگەیاندن دەبی، ناتوانی لە شوێنێکدا بووەستی، بەتایبەت من کە بەردەوام حەزم بە گۆڕانکاری هەیە و لە داهاتوودا هەموو قۆناغەکانی ڕاگەیاندن ببڕم) .
[1]