ناو: ئیسحاق
نازناو: سکۆتی
ساڵی لەدایکبوون: 1868
ڕۆژی کۆچی دوایی: # 09-11-1902#
شوێنی لەدایکبوون: #ئامەد#
شوێنی کۆچی دوایی: ئیتاڵیا
$ژیاننامە$
دکتۆر ئیسحاق سکۆتی، نووسەر و پزیشکێکی زیرەک و تێکۆشەرێکی ئازا و ڕووناکبیرێکی بوێر و نەترس و نەسرەوت و نووسەر و ڕۆژنامەنووس و سیاسەتمەداری کورد بووە و مرۆڤێکی زانا و پێشکەوتنخوازی سەردەمەکەی بووە و هەروەها یەکێک بووە لەو کەسانەی کە #کۆمەڵەی یەکێتی و پێشکەوتن# (الاتحاد و الترقی) ی عوسمانی بووە لە ڕێکەوتی (6ی 2/شوباتی 1889) دا دایانمەزراندووە، کە ئەوەش بە هاوکاریی هەریەکە لە ئیبراهیم تیمۆ کە ئەڵبانی بووە و دکتۆر #عەبدوڵڵا جەودەت# کە کورد بووە و محەمەد چەرکەسی کە ئەوەش بۆ بەرهەڵستیکردنی سیاسەتە دیکتاتۆرانە و ملهۆڕانە و ستەم و زۆرداریی سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم (1876-1909) سی و چوارەمین سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی بووە و یەکێک بووە لە ئەندامە هەرە چالاکەکانی کۆمەڵەی یەکێتی و پێشکەوتنی عوسمانی و دکتۆر ئیسحاق سکۆتی لە ساڵی (1868ز) لە شاری #ئامەد# ی ناوەندی ویلایەتی ئامەد و ناوەندی پارێزگای ئامەد ی سەر بە باکووری کوردستان لە خێزانێکی هەژار و کەمدەرامەتی کورد لەدایک بووە، بەڵام هەندێک سەرچاوە دەڵێن گوایە دکتۆر ئیسحاق سکۆتی لە خێزانێکی تورکمانی لەدایک بووە کە ئەوەش بۆ ئەوەیە ئەو تێکۆشەرە کوردە بە تورکمانی لەقەڵەم بدەن و کورد بەیاخی پێ نەدات و خرایە بەر خوێندن کە ئەوە بوو خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی هەر لەوێ واتا لە شاری ئامەد ی ناوەندی ویلایەتی ئامەد و ناوەندی پارێزگای ئامەد ی سەر بە #باکووری کوردستان# تەواوکردووە و دواتر بۆ خوێندنی باڵا هاتووەتە شاری ئێستانبوڵی پایتەختی ئەو سەردەمەی دەوڵەتی عوسمانی و لەوێ لە دوای تەواوکردنی خوێندنی لە قوتابخانەی پزیشکیی سەربازی کولولی، لە ساڵی (1887ز) لە ئەکادیمیای پزیشکی سەربازیی گوڵهانێ لە سەرایبورنو ناوی خۆی تۆمار کرد و دەستی کرد بە خوێندنی پزیشکی و بووەتە پزیشکێکی ناودار و لە نەخۆشخانەی حەیدەرپاشا کار دەکات وەکوو پزیشک. دوای ئاشکرابوونی کۆمەڵەی یەکێتی و پێشکەوتن ی دەوڵەتی عوسمانی دەستگیر کرا لە ساڵی (1895ز) و درایە دادگا و دکتۆر ئیسحاق سکۆتی دوور خرایەوە بۆ دوورگەی ڕۆدس لە ویلایەتی دوورگەکانی دەریای ناوەند و دواتر دوور خرایەوە بۆ ویلایەتی تەڕابلوسی سەر بە جەماهیری لیبیای ئێستا و دواتر چووە بۆ وڵاتی میسری ئێستا، بەڵام هەردووکیان واتا دکتۆر ئیسحاق سکۆتی و دکتۆر عەبدوڵڵا جەودەت لە ساڵی (1897ز) دا هەڵهاتن بۆ شاری پاریسی پایتەختی کۆماری سێیەمی فەرەنسا و لەوێ یەکیان گرتووە، کەوتنە بەرهەڵستیکردنی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی و لەوێ مانەوە و لە ساڵی (1902ز) کۆمەڵەی یەکێتی و پێشکەوتن (الاتحاد و الترقی) ی دەوڵەتی عوسمانی یەکەمین کۆنگرەی خۆی ئەنجام دا لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە ئامادەبوونی چل و حەوت نوێنەری نەتەوە جیاجیاکانی ناو دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی کە هەریەکە لە دکتۆر ئیسحاق سکۆتی و دکتۆر عەبدوڵڵا جەودەت و ئیسماعیل حەقی بابان، وەکوو نوێنەری کوردان بەشدار بوون کە بە کۆی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە میر سەباحەددین بە سەرۆکی پارتەکە هەڵبژێرا و لە کۆنگرەدا واتا لە یەکەمین کۆنگرە میر سەباحەددین جەختی لەوە کردووە کە ئامانجی ئۆپۆزسیۆن بریتییە لە دامەزراندنی حکوومەتێکی دادپەوەری یەکسان. لە بواری ڕۆژنامەنووسیدا لە ساڵی (1897ز) دا بە نووسینی وتار بۆ ڕۆژنامەی (مەشرووت) دەست پێ کردووە و، لەپاش گیرانی دوور خرایەوە بۆ ویلایەتی تەڕابلۆسی لیبیا و ڕۆژنامەی (ئیجتهاد) لە شاری ژنێڤی کۆماری سویسرا دەرکردووە لەگەڵ دکتۆر عەبدوڵڵا جەودەتی هاوڕێی و هەروەها ڕۆژنامەی عوسمانی (عوسمانی گازێت) دەرکردووە و ڕەخنەی لە دەسەڵاتی ڕەها و ستەمکارانە و ملهۆڕانەی سوڵتان عەبدوڵحەمیدی دووەم (1876-1909) سی و چوارەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانیی گرتووە و داوای مافی نەتەوەیی کورد و نەتەوەکانی تری ناو دەوڵەتی عوسمانیی کردووە. دکتۆر ئیسحاق سکۆتی تا دواڕۆژەکانی ژیانی دژایەتیی سیاسەتە دیکتاتۆرانە و ملهۆڕانە و ستەم و زۆرداریی سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم (1876-1909) سی و چوارەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانیی کردووە و دواتر چووە بۆ وڵاتی ئیتاڵیا و لەوێ ژیاوە تاوەکوو دواڕۆژەکانی ژیانی، پاش ئەوەی لە ساڵی (1902ز) دا کۆمەڵەی یەکێتی و پێشکەوتن ی دەوڵەتی عوسمانی یەکەمین کۆنگرەی خۆی ئەنجام دا لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا، ئەوە بوو لە ڕێکەوتی (9ی 2/تشرینی دووەمی 1902) دا لە تەمەنی (34) ساڵیدا بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشیی سیل لە شاری سانرێمۆ ناوەندی شارۆچکە ی سانرێمۆی سەر بە پارێزگای ئەمپێریای سەر بە هەرێمی لیگوریای سەر بە کۆماری ئێستای ئیتاڵیا کە ئەو کاتە سەر بە شانشینی ئیتاڵیا بووە کۆچی دوایی کردووە و لە یەکێک لە گۆڕستانەکەی ئەو شارە ئەسپەردەی خاک کرا و دواتر لە ساڵی (1909ز) دا تەرمەکەی لەلایەن یەکێک لە هاوڕێ نزیکەکانی کە ناوی ڕەزا نووری تۆفیق بوو، گەڕێنرایەوە بۆ شاری ئێستانبوڵی پایتەختی ئەو کاتەی دەوڵەتی عوسمانی و لە گۆڕستانی سوڵتان مەحموودی دووەم کە دەکەوێتە سەر شەقامی دیوان یولی لە گەڕەکی چنبەرلی تاشی سەربە شارەوانیی فەتح لە شاری ئێستانبوڵی ناوەندی پارێزگای ئێستانبوڵی سەر بە کۆماری تورکیای ئێستا، لە نزیک گۆڕی سوڵتان مەحمودی دووەم (1808-1839ز) سێیەمین سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی ئەسپەردەی خاک کرا.[1]