ناونیشانی بابەت: سەنجەر خان وەزیرى، پاڵەوانەکەی ڕوژهەڵاتی کوردستان کە شکستی بە ڕەزاشای پەهلەوی و ڕووسەکان هێنا
سەرنجە ڕ خان وەزیرى ناسراو بە سەردار ئەکرەم، کوڕی حاج میرزا محەمەدخان خاوەنی گوندی نەڕان سەربە شاری #سنە# و کوڕی جیران خانم لە بنەماڵەی ئەردەڵانە (خێزانی دەسەڵاتداری کوردستان)، ئەو پاڵەوانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە شکستی بە ڕەزاشای پەهلەوی و ڕووسەکان هێنا.
لە سەردەمی دەستپێکردنی جەنگی جیهانی یەکەمدا، #کوردستان# شوێنی دەستێوەردانی ڕووسەکان و ئینگلیزەکان لە لایەک و حکومەتی عوسمانی و ئەڵمانیا لە لایەکی ترەوە بوو، ڕووس و بریتانییەکان پلانیان دانابوو بۆ داگیرکردنی ناوچە جیاوازەکانی ڕوژهەڵاتی کوردستان و ئەگەر پلانەکە بە باشی سەری گرتبا، ئەرمەن و ئاشوورییە ئاوارەبووەکانی وڵاتی عوسمانی بۆ نیشتەجێبوون لە کوردستان، کۆچیان پێ دەکرا.
سەرنجەڕ خان، ئاگاداری قووڵایی قەیرانەکە و فشارە گەورەکانی داگیرکەرانی ڕووس و ئینگلیز بوو، سەرەتا نامەی بۆ فەرمانڕەوای سنە نارد و مۆڵەتی وەرگرت، داوای مۆڵەتی جەنگی کرد و دوای ئەوەی بێ هیوا بوو لەپاڵپشتییەکانیان، لە سەرەتای کارەکەدا، دەچێتە شەڕەوە لەگەڵ سوپای ڕووسیای تزاری، هەڵسا و لەگەڵ شکستی ڕووسەکان بە پشت بەستن بە هێزە جەماوەرییەکانی گوندەکانی دەوروبەری سنە لەگەڵ ڕووسەکان بەرەو شاری سنە هەڵهاتن و بە تێکشکاندنیان ناچار بوون گوند و شارەکان بەجێبهێڵن. لە شاری سنە و لە شەڕی سەلوات ئاباد، دوای شکستی ڕووسەکان و پاشەکشەیان، بەرەو هەمەدان، جارێکی دیکە سوپای ڕووسیا بە سەرباز و ئیمکاناتی زیاترەوە گەڕایەوە سنە و ویستی بە هەر ڕێگایەک بێت بەتایبەت لە ڕێگای #مەریوان#ەوە بگاتە پێنجوین لە باشووری کوردستان.
لەو دۆخە سەختەدا تەنیا سەرنجەر خان بوو کە لەگەڵ سێ سەد سوارچاکی ژێر فەرماندەیی خۆیدا هاتنە ناو شارەکە و ڕووبەڕووی هێزەکانی ڕووسیا بووەوە و کاتێکیش عەباس خان و سەردار ڕەشید و هێزی ئەڵمانی و عوسمانی گەیشتن، سەرنجەڕخان هەموویانی تێکشکاندبوو. سەرنجەڕ خانی وزیری لەگەڵ سوپای ڕەزاخان و قزاقەکانی ڕووسیە لە ناوچەی سلوات ئاوای سنە کە ئێستا بە گەرووی سەرنجەڕخان ناسراوە شەڕی کرد و شکستی پێهێنا و ئەم سەرکەوتنەش سەرنجەڕخانی وزیری بەناوبانگتر کرد و ناوەکەی زیاتر لە پێشووتر ناوبانگی دەرکرد. مامانوفی ڕووسی لە شارەکەوە بە ئۆتۆمبێلەکەی ڕۆیشتبوو و شەڕەکەی بۆ نزیک دێ گۆلان لە ناوچەی لیلاخ ڕاکێشابوو و هێزەکانی ڕووسیای تێکشکاندبوو.[1]