ناونیشانی پەڕتووک: حەسەن بەنا مامۆستای هونەری مەرگ و فەشەل
ناوی نووسەر: #محەمەد هەریری#
ناوەرۆک: زنجیرەی دۆسێیە فەرهەنگی و فیکرییەکان، دۆسێی ژمارە (14)
شوێنی چاپ: ئینگلتەرا
شێوازی چاپ: ئەلەکترۆنی
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: یەکەم
دیزاینی بەرگ و ناواخن: هادی هونەر
$کوورتەیەک$
ئیخوانییەکان بە گەنج و پیریان لە قۆناغی دەروێشیدان بۆ حەسەن بەنا، پاش تێپەڕبوونی نزیکەی سەدەیەک هێشتا هەر ئەو قۆناغەی دەروێشییان تێنەپەڕاندووە.
ڕۆژانە نووسینی گەنجانی ئیخوانی دەخوێنمەوە لەسەر حەسەن بەنا، یەک پارچە لاواندنەوە، ستایش و شیعربارانن. ئەو برادەرانە تا دەشمرن پەڕتووکێکی ڕەخنەیی نەک نانووسن لەسەر ئەو سەرکردانەیان، تا هەرنەبێ لە هەڵەکانیانەوە فێربن، بەڵکوو پەڕتووکێکی ڕەخنەییش ناخوێننەوە، کە لەسەریان دەنووسرێ!
سەیر لەوەدایە بەو عەقڵییەتە چەقبەستوو و کڵۆڵەوە دەیانەوێت جیهانی ئیسلامی حوکم بکەن بە درووشمی ئیسلام چارەسەرە!
جارێ دین بەهیچ جۆرێک چارەسەر نییە بۆ کێشەکانی ژیانی هاوچەرخ، ئینجا ئەو ئیسلامەی ئیخوان تێیدەگات و دەڵێت تاقە چارەسەرە، نەک هەر چارەسەر نییە، بەڵکوو خۆی لە خودی خۆیدا کێشەیە! تۆ لەلایەک لە ترسی تۆمەتی ئیسلامی و سەلەفییان بڵێی شەریعەت جێبەجێ دەکەم بە دەستبڕین، ڕەجمکردن و جەڵدە لێدان، لەلایەکیتریش بتەوێ خۆت مۆدێرن نیشان بدەیت گوایە پڕۆژەیەکی نیمچە سێکولارت پێیە!
[1]