ناو: سەمەر
نازناو: سەمەر درێعی
ناوی باوک: عەبدولڕەحمان
ساڵی لەدایکبوون: 1977
ڕۆژی کۆچی دوایی: #31-08-2023#
شوێنی لەدایکبوون: حەلەب
شوێنی کۆچی دوایی: ئەڵمانیا
$ژیاننامە$
هونەرمەندێکی کوردی خەڵکی ئامودە بوو، کە لە ساڵی 1977 لە شاری حەلەب لەدایک بووە. و نیشتەجێی شاری بۆخارێستی پایتەختی ڕۆمانیا بوو، لە تەمەنی 23 ساڵیدا
لە کۆلێژی هونەرە جوانەکان خوێندوویەتی، پسپۆڕی وێنەکێشان لە بوخارێست. بڕوانامەی ماستەر لە فەلسەفەی هونەر. دکتۆرا لە ڕەخنەی هونەری فەلسەفی هەبووە.
لەگەڵ هاوڕێکانیدا خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێ بەخشرا بۆ پێشانگایەکی 3 مانگە لە سەندیکای هونەرمەندان.
سەمەر درێعی لە زۆربەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشانگای ئەنجامداوە و لە چەند وڵاتێک ڕێزی لێگیراوە، لەوانە:
- وەک یەکەم هونەرمەندی داهێنەر بەشداری لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی، مەغریب، ئاگادیر کردووە.
- بەشداریکردن لە تونس، شاری مەحرەس، مەکۆیەک بۆ هونەرە نێودەوڵەتییەکان.
- لە شاری حەلەب لە فێستیڤاڵی داهێنەری وڵاتدا ڕێزی لێگیرا.
- لە ئاستی ڕۆمانیا لە پلەی دووەم لە فێستیڤاڵی نیگارکێشانی ڕاستەوخۆ (نیگارکێشان لەسەر جەستە) لە دیپەینتنگ ڕێزی لێگیرا.
- لە #ئامەد# (دیاربەکر) لەگەڵ نوخبەی هونەری کوردی لە تورکیا بەشداری کردووە.
- پێشانگای ساڵانە: لە کتێبخانەی نێودەوڵەتی بوخارێست.
لە ڕۆژی 31-08-2023ی زایینی، هونەرمەند، سەمەر عەبدولڕەحمان درێعی، لە نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا، دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشییەکی چارەسەرنەکراو، لە تەمەنی 46 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. [1]