پاش ئەوەی توانیان لە پاڵەوانێتی ئاستە تەمەنییەکانی شەتڕەنجی کوردستان و لە شاری #دهۆک# بیرمەندانە نازناوەکان بەدەست بهێنن، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە #13-11-2023# و لەنێو بارەگەی سەرەکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بەڕێز حاکم #مەحمود ئەحمەد موراد# جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە خەڵاتی هەریەک لە یاریزانان (ڕەهەند ئاودێر، ئایدیا ئاودێر، نالی محەمەد و ژیروان هاوڕێ)ی کرد کە توانیان لەو پاڵەوانێتییەدا پلەکانی یەکەم و دووەم بەدەست بهێنن.
ئەمه و جێگری سەرۆکی یانە پیرۆزبایی ئەو سەرکەوتنەی لە یاریزانەکانیان کردوو هەروەک ستایشی ڕاهێنەرانی تیمی شەتڕەنجی یانەکەیانی کرد کە بەردەوام لە هەوڵدان بۆ خزمەت کردنی یانەکەیان، یانەی وەرزشی پێشمەرگە، لەلایەکی دیکەوە سەبارەت بەو ئەنجامانەیان ئەسعەد ئیسماعیل سەرپەرشتیاری گشتی بەشی شەتڕەنجی یانەی پێشمەرگە بە پێشمەرگە سپۆرتی ڕاگەیاند کە یانەی پێشمەرگە هەمیشە لە لوتکەی دەست خستنی ئەنجامەکان بووە و هەر بەو شێوەیەش دەمێنێتەوە.
ئەسعەد ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەو یاریزانانە، یاریزانانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە و شاری #سلێمانی# بوون کە ئەنجامەکانیان بەم شێوەیە بووە، ڕەهەند لە تەمەنی 8 ساڵ یەکەم و ئایدیا دووەمی تەمەن 10 ساڵ و نالی بۆ تەمەنی 16 ساڵ یەکەم و ژیروان-یش بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ دووەم بووە. [1]