ناوەندی توێژینەوەی دەنگی نەتەوە
بەرهەمی دووەم: نەخشەی کوردستان
بەشدارانی توێژینەوە:
#ڕێڤان عوسمان#
ئاریان ئومێد
هەڤاڵ محەمەد
هەوراز غازی
دیزاینی بەرگ: هەوار نووری
گرافیک: زەمەند کەریم
هەڵەچن: زریان سەرچناری-(گرووپی ڕوون بۆ هەڵەچنی)
بەفرانباری 2723 کوردی/ کانوونی دووەمی 2024ز.
ئەم بابەتە لێکۆڵینەوەیەکی تایبەتە بە نەخشە و جوگرافیای کوردستان، لەلایەن ناوەندی توێژینەوەی (دەنگی نەتەوە) ئامادەکراوە.
ئاڵەنگارییەکانی بەردەم ئەم توێژینەوەیە کەم نەبوون، بەڵام هەوڵەکانی ئێمەش چڕبوون. نەبوونی دەوڵەت و نەبوونی نەخشەی نزیکی دەوڵەت، هەروەها نەبوون و کەمی سەرچاوەی کوردی و زۆری سەرچاوەی دژبە کورد و کوردستان، گرفتی بەردەم پێناسەی کوردستانن.
[1]