ناو: عوسمان
ناوی باوک: تۆفیق عەزیز
ساڵی لەدایکبوون: 1936
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
مامۆستا عوسمان تۆفیق عەزیز لە ساڵی 1936 لە دایک بووە، لە تەمەنی 7 ساڵی چووەتە قوتابخانەی غازی لە گەڕەکی مەڵکەندی، باشووری خەستەخانەی کۆنی سلێمانی، لە پۆلی دووی سەرەتای چووەتە شاری بەغدا و لەوێ نیشتەجێ بووە، قۆناغەکانی خوێندنی لە شاری بەغدا تەواوکردووە.
لە ساڵی 1960 بووە بە مامۆستا لە گوندی #گاپێڵۆن#ی سەربە شارەدێی #ماوەت# و خوێندنگەی گاپیڵۆنی دامەزراندووە، لە 21 خوێندنگە خزمەتی بە منداڵانی کوردستان کردووە، ماوەیەکی زۆر لە قوتابخانەی هونەری سەرەتایی بووە لە گەڕەکی کارێزەوشک، دوایەمین خوێندنگە کە خزمەتی تێدا کردووە، خوێندنگەی کانی سەرەتایی تێکەڵاو بووە لە شاری سلێمانی.
پاش 46 ساڵ خزمەتکردن لە ساڵی 2006 خانەنشین بووە.
خاوەنی چەندین بەرهەمی ئەدەبی و کەلەپوورییە و لە ئێستادا2024 بەردەوام خەریکی نووسین و خوێندنەوەیە.
ناوبراو ئاشنایەتی زۆری هەبووە لەگەڵ کۆمەڵێک زانای بە ناوبانگ وەک خۆی دەیگێڕێتەوە سوودی زۆری لێ وەرگرتون.
=KTML_Bold=ناوی هەندێک لەو زانایانە:=KTML_End=
1) شێخ محەمەدی خاڵ، قازی شاری سلێمانی
2) شێخ محەمەد قزڵجی، موفتی گشتی شاری بەغدا
3) مامۆستا عەلادین سوجادی، مێژوونووس
4) مامۆستا عومەر #دیبەگە#یی، وتارخوێن لە بەغدا
5) مامۆستا کەمالەدین ئەلتابی لە بەغدا
هیوای لەشساغی و تەمەن درێژی بۆ مامۆستا عوسمان دەخوازین
ئامادەکردنی: عەبدوڵڵا عەلی-#داناز عەبدولڕەحمان# [1]