پڕۆفیسۆری دارایی گشتی یاریدەدەر: دکتۆر سەباح سابیر خۆشناو
2016
ئابووری دارایی پەیوەستە بە ڕۆڵی حکومەت و پەیوەندێکی زۆر بەهێز لەنێوانیاندا هەیە، هەروەها ئامرازی بەرجەستەکردنی ئامانجە هەڵقولاوەکانی فەلسەفەی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی حکومەتە. ئامرازەکانی دارایی گشتی (باجەکان، ڕسوم، قەرزەکان، خەرجیەکان) لەئێستادا بەکاردەهێنرێن بە ئاڕاستەی بەرجەستەکردنی ئامانجە ئابووری و کۆمەڵایەتیەکان، وەکو کاریگەری لەسەر ئاستی دەرامەتی نەتەوەیی و پاراستنی بەرهەمی ناوخۆو نەهێشتنی جیاوازی کۆمەڵایەتی.
مەبەست لەم کتێبە:
1- پڕکردنەوەی کەلێنی زانستی لەم بوارە گرنگ و زیندووەدا سەبارەت بە قوتابیانی زانستەکانی ئابووری لەنێوەندە ئەکادیم و مەعریفی و زانستیەکان.
2- ئامادەکردنی قوتابیان بە بەخشینی زانیاری دەربارەی بابەتەکانی ئابووری بەگشتی و عێراق و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی.
3- ئامادەکردنی قوتابی بە لێکۆڵینەوە دەربارەی دیاردە داراییەکانی جیهان بە گشتی و عێراق و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی.
4- بەرجەستەکردنی ئامرازەکانی زانستی دارایی گشتی لەسەر ئاستی کۆمەڵگای کوردستانی و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئابووریەکان لەم ڕوانگەوە. [1]