کرمتین یا کەمکوات، میوەیەکی بچوکە لە خێزانی میوەترشەکانە تامێکی ترش و شیرینی هەیە قەبارەکەی بە ئەندازەی دەنکە زەیتونێک دەبێت لە شێوەی ناوەوە و دەرەوەی نزیکە لە پرتەقاڵەوە هەروەها چەند ناوێکی هەیە وەک پرتەقاڵی یابانی یان پرتەقاڵی ئاڵتونی
بنچینەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئاسیا بەتایبەت لەم وڵاتانە زۆر دەڕوێنرێت : ژاپۆن، تایوان، چین
چەندین پێکهاتەی گرنگی خۆراکی تێدایە وەک: ڤیتامین A,B,C,D,E,K، پۆتاسیۆم، کالیسیۆم، زینک، ڕیشاڵ...هتد
کۆمەڵێک سودی تەندروستی زۆری هەیە وەک:
-ڕێکخستنی کرداری هەرس
- کۆنتڕۆڵ کردنی شەکرە
- بەهێزکردنی بەرگری لەش
- زیادکردنی وزە و چالاکی لەش
- کێش دابەزاندن
- پاراستنی تەندروستی پێست و قژ
- پاراستنی تەندروستی ددان و چاو [1]