نووسینی: بانگخوازی جیهانی یاسەمین موجاهید
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: نوسەیبە عەبدولرزاق
هەندێ سات فرە ماندوو، بە دوای وشەیەک، پەیڤێک وێڵ دەبیت.
بەدوای ڕێگایەکەوەیت بتوانی گوزارشت لە زوبانی دڵت و ئەو گەردوونە فراوانە نەگوتراو و گومکراوەی درکی پێدەکەیت پێی بەیانکەیت.
وەلێ لە کۆتایدا جگە لە بێدەنگی و خامۆشیەک چیترت وەدەست نایەت.
ئیتر هاودەم لەگەڵ ئەو بێدەنگیە بەنێو خۆتدا قوڵ ڕۆدەچیت، دەستەوسان خوازیارو هیواداریت کە بتوانن لێی تێبگەن.[1]