گۆڕستانی مێژوویی گوندی ئامۆکان لە سنووری شارۆچکەی #هەریر#، مێژووی پترە لە 500 ساڵ و بۆ سەردەمی دەسەڵاتی #میرنشینی سۆران# دەگەڕێتەوە، گۆڕەکانی ئەم گۆڕستانە کێلەکانیان بەرزن و هێما و نیشانەی جیاوازیان لەسەرە، وەک شمشێر و خەنجەر هێمایە بۆ پیاو و بوونی دوو بازن هێمایە بۆ ئافرەت و چەندین هێمای تر کە دەلالەت لە خاوەنی گۆڕەکە دەکات.[1]