لە 14-07-1961 ەوە دامەزراوە، کۆنترین ئاسەواریش کە لەو مۆزەخانەیەدا هەیە (دەستە پاچ)ێکە کە لە ناوچەی #چەمچەماڵ# دۆزراوەتەوەو مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی 100 هەزار ساڵ لەمەوبەر.
یەکەم بەڕێوەبەری مۆزەخانەی #سلێمانی# خوالێخۆشبوو (رفیق فتح الله)بووه.
مۆزەخانەسەرەتالە خانوویەکی بچوکدابووە لە گەڕەکی #عەقاری#. دواتر لە ساڵی 1975 دەستکراوە بە دروستکردنی بینای مۆزەخانە لە #شەقامی سالم#.لە ساڵی 1980 گواسراوەتەوە بۆ شوێنی ئێستای لە شەقامی سالم.
وەکو دووەم گەورەترین مۆزەخانەی عێراق لە1961 دامەزراوە، پارچە ئاسەواریەکانی میزۆپۆتامیا بەگشتی وکوردستان بەتایبەت لەخۆ دەگرێت لە ئێستادا بە پیی ڕا پۆرتی یونسکۆ بە دووەم مۆزەخانە لە سەرئاستی عیراق،یەکەم مۆزەخانە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان دا ئەندرێت. پارچە شوینەوارە نمایشکراوەکانی مۆزەخانە بریتین لە سەرجەم ئەو کەل وپەل وپاشماوە شوێنەواریانەی مرۆڤەکانی نیشتە جێی سەر ئەم خاکە لەدوای خۆی بە جێیان هێشتوون هەر لە سەردەمی چاخە بەردینەکانەوە تا سەردەمی ئیسلام.شێوازی نمایشکردنەکەی بە پێی کۆنی سەردەمەکان داندراوە لە چاخی بەردینەوە دەست پێ ئەکات بە سەردەمی عوسمانی کۆتای دێت.