ناو: حەسەن
نازناو: شافیعی
ناوی باوک: مستەفا
ناوی دایک: دڵبەر خوداجوو
ڕێکەوتی لەدایکبوون: 08-03-1955
شوێنی لەدایکبوون: بانە
سەرەتای ساڵی 1955ی زایینی لە دایک بووه، هەتا پۆلی دووەمی ناوەندی لە شاری #بانە# بووە و پاشان بەهۆی نەخۆشیی باوکییەوە گەڕاوەتەوە بۆ شاری #سەقز# و کۆتایی خوێندنی لە شارەکانی سەقز و بیجاڕ بووە.
لە ساڵی 1974 لە سەقز خۆی و خێزانەکەشی بوونەتە مامۆستای قوتابخانە و خوێندنگەکانی ئەم شارە و ناوبراو دەستپێکی مامۆستایەتی لە فێرگەی سەرەتایی (مێهر) بووە و ئێستاش دانیشتووی شاری ئوتاوا لە وڵاتی کەنەدایە و لەو وڵاتە گیرساوەتەوه.
حەسەن شافێعی هەر لە هەڕەتی لاوییەوە هۆگری ئەدەبیات بە تایبەت ئەدەبیاتی گەلی خۆی دەبێت و هەتا ئێستا گەلێ بەرهەمی بەنرخی پێشکەش بە بزاڤی ئەدەبی و ڕۆشنبیری کوردی کردووه.
خاوەنی دیوانە هۆنراوەی #تاسەبار#ە [1]