بەدیع باباجان، ناوی تەواوی بەدیع حسێن باباجانە، ساڵی 1923 لە شاری #کەرکووک# لەدایک بووە، بۆخوێندن چووەتە #سلێمانی# و لە ماڵی ئامۆزاکانی نیشتەجێ بووە، خوێندنی سەرەتایی لە شاری سلێمانی تەواوکردووە، پاشان گەڕاوەتەوە کەرکووک و قۆناغی ناوەندی لەوێ تەواوکردووە.
بەدیع باباجان ساڵی 1945 چووەتە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی بەغدا، ئەگەرچی ئارەزووی ئەوەی هەبووە لە بەشی مۆسیقای ڕۆژاوایی وەربگیرێت، بەڵام بەبیانوی ئەوەی نەیزانیوە نۆتە بنووسێت لەو بەشە وەرنەگیراوە، بۆیە ناچار چووەتە بەشی وێنەکێشان و ساڵی 1950 سەرکەوتوانە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی بەغدای تەواوکردووە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/3235/0003.JPG=KTML_Photo_Alt=بەدیع باباجان=KTML_Style=width:15%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/3235/0003.JPG=KTML_Photo_End=
بەدیع باباجان وەک فەرمانبەرێکی هونەری لەبەڕێوەبەرایەتی مەساحەی گشتی لە بەغدا دامەزراوە، لەبەر لێهاتوویی ساڵی 1973 بەمامۆستای بەشی خۆشنووسی و زەخرەفە لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی بەغدا دامەزراوە و ماوەی چوار ساڵ بەردەوام بووە.
بەدیع باباجان بۆپەیداکردنی بژێوی ژیان، لەشەقامی ڕەشیدی شاری بەغدا لەگەڵ خۆشنووسێکی دیکە بەناوی مەهدی جبوری نووسینگەیەکیان بەناوی (الخط العربي) داناوە.
بەدیع باباجان ساڵی 1939-1949 وەک یەکەم هەنگاو هێڵکاری و وێنەی گۆڤاری گەلاوێژی کێشاوە و ساڵی 1948-1949 لە گۆڤاری نزاردا بەهەمان شێوە دەستێکی باڵای هەبووە.
بەدیع باباجانی نیگارکێش ساڵی 1970 نەخشەی درووشمی یەکێتی نووسەرانی کورد و، وێنەی بەرگی چەندین پەرتووکی کێشاوە، لەوانە: أغانی کوردستان، پەرتووکی #مارف خەزنەدار# ساڵی 1972، شاهیدانی قەڵای دم دم، کە کۆمەڵە چیرۆکێکی #مستەفا ساڵح کەریم#ە، دیوانی #بێخود# و #دیوانی سەلام# و وێنەکانی پەرتووکی کوردی ئەلفبێ ی نوێ و لەخۆشنووسیشدا دەستێکی باڵای هەبووە و چەند پەرتووکێکی بەشێوەیەکی قەشەنگ و بە خەتێکی خۆش نووسیووە.
بەدیع باباجان ڕۆژی 15 ی تشرینی دووەمی ساڵی 1996 بۆ دواجار ماڵاوایی لە ژیان کردووە و لە شاری بەغدا بەخاک سپێردراوە.