#مەحمود یاسین کوردی#
لە دایک بووی ساڵی 1988 هەولێر
دەرچووی کۆلێژی یاسایە
لە ساڵی 2005 دەستی بە بڵاوکردنەوەی بابەتی وەرگێڕان و هەمەڕەنگ و وەرزشی لە ڕۆژنامەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کردووە.
دواتر بۆتە ئەندامی دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەکە.
لە سالێ 2008 یەکێک لە دامەزرێنەرانی کەنالێ سپێدە بووە.
دواتر بووتە بەرێوەبەری بەشی بەشی هەواڵ.
دواتر بەرێوەبەری بەشای بەرنامەی سیاسەتی.
پاشان بووتە بەرێوەبەری نووسینی ڕۆژنامەی یەکگرتوو.
لە پاڵ خوێندن بە فری لانس کاری بۆ ڕۆژنامەی ئاوێنەو گۆڤاری لڤین کردووە.
لە سالێ 2013 لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە ڕفێندراوە لە ژێر فشاری ڕۆژنامەنووسان و ڕێکخراوە و کونسوڵخانەکان دوای چەند کاژمێرێک ئازادکرا.
لە سالی 2014 لە بەشی پەیوەندییەکانی کەنالی ئاسمانی ڕووداو دەستبەکار بووە.
پاشان بووتە پرۆدیۆسەری بەرنامەی ڕووداوی ئەمڕۆ.
لە ساڵی 2016 بووتە بەرێوەبەری نووسینی هەفتەنامەی ڕووداوە.
لە ساڵی 2018 لە وڵاتی بەریتانیا دەژی.
لە ساڵی 2019 لەگەڵ ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی خوولێکی یەک ساڵەی ڕۆژنامەوانی لە سەرجەم بوارەکانی میدیا وەرگرتووە لەگەڵ کەناڵی I.TV، BBC و ڕۆژنامەی فاینانشاڵ تایمزی بەریتانی.
بروانامەی لە زانکۆی داربی لە بواری ڕۆژنامەوانی بە دەستهێناوە.
جگە لەوەی وەکو شرۆڤەکارێک بەردەوام لە کەناڵی NRT و سپێدە دەرکەوتووە، هاوکات لە کەناڵێ ئەلشرقی ئیماراتی، ئەلسوومەرییەی عێراقی و کەناڵی ئەلعەهد و ماڵپەری ئەلجەزیرە ئینگلیزی و ئەلدەرج لە سەر باردۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان قسەو بەشداره هەبووە.
لە زۆرێک لە ماڵپەرو ویب تیڤییە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان بەشداری و نووسینی هەبووە.
ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و ئەندامی فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی جیهان IFJ لە پاریس.[1]
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/Mahmoody.kurdi=KTML_Link_Facebook_Between=پەیجی فەرمی مەحموود یاسین کوردی لە فەیسبووک=KTML_Link_Facebook_End=
پێگەی فەرمی لە تویتەر
@MahmoodYKurdi