$ژیاننامە$
نووسەر و وەڕگێر
ساڵی 1939 لە #سلێمانی# لەدایک بووە.
$خوێندن$
ساڵی 1960 لەبەر زیرەکی و سەرکەوتنی لە خوێندنی ئامادەییدا بۆ تەواوکردنی خوێندن نێردراوە بۆ مۆسکۆ.
ساڵی 1967 کۆلێجی ئەندازەی بیناسازیی لە مۆسکۆ تەواوکردووە.
$چالاکی$
ئەندامیکی چالاکی کۆمەڵی خوێندکارانی کورد بووە لە ئەوروپا.
ساڵی 1967 دەگەریتەوە و لەوەزارەتی کاروباری باکوور دادەمەزرێ و پاشان دەگوازرێتەوە بۆ فەرمانگەی ئەشغال لە سلێمانی وەک ئەندازیار.
$بڵاوکراوەکان$
1- خەباتی گەلی کورد لە یاداشتەکانی ئەحمەد تەقیدا (لاپەڕەیەک لە شۆڕشەکانی شێخ مەحموود و سمکۆ و هەستانەکەی ڕەواندز) ئامادەی کردووە و و هێناویەتییە سەر ڕێنووسی کوردی-ساڵی 1970.
2- خەبات لە ڕێی کوردستان-ن. ئە. خەڵفین-لە ڕووسیەوە کردویەتی بە کوردی-ساڵی 1971.
3- دەربارەی ڕەخنە-بیلینسکی-لە ڕووسیەوە کردویەتی بە کوردی-ساڵی 1972.
4- ئەو پیاوەی وێرای بپرسی-کورامێسن-لە عەرەبییەوە کردویەتی بە کوردی-ساڵی 1973.
5- شەرەکانی ئەسکەندەری مەکەدۆنی-پلوتارک-لە ڕووسیەوە کردویەتی بە کوردی-ساڵی 1973.
6- خانم و سەگەکەی-چیخۆف-ڕووسیەوە کردویەتی بە کوردی ساڵی 1979.
7- نهێنی کۆنترین مێژوو-ئەلیکساندەر گەربۆڤیسکی-لە ڕووسیەوە کردویەتی بە کوردی-ساڵی 1980.
8- شەوانی گوێ ئاگردان (هەبوو نەبوو) -کۆکردنەوە و ئامادەکردن-ساڵی 1984.
9- پەندی پێشینان و قسەی نەستەق-لەگەڵ خاتوو ڕەسووڵ لە ڕووسیەوە کردویەتی بە کوردی-ساڵی 1984.
10- شەوە سپییەکان-چیرۆک-ڤ. دۆستۆڤیسکی-لە ڕووسیەوە کردویەتی بە کوردی-ساڵی 1988.
11- زانکۆکانی ژیانم-ڕۆمان-مەکسیم گۆرگی-لە ڕووسیەوە کردویەتی بە کوردی-ساڵی 1989.
12- سێ خوشک-دراما-چیخۆف-لە ڕووسیەوە کردویەتی بە کوردی-ساڵی 41991.
بەرهەمە دەسنووسەکانی:-
1- دوو برا-شانۆ-لێرمەنتۆڤ-لە ڕووسیەوە کردویەتی بە کوردی.
2- کوردی تورکیا-مێژوو کۆمەڵایەتی-کیسارۆڤ و ڕەگۆشین-لە ڕووسیەوە کردویەتی بە کوردی.
3- سەرەتایەک لە فەلسەفەی یۆنانی کۆن-چەند نووسەرێک-لە ڕووسیەوە کردویەتی بە کوردی.
4- یاداشتەکانی شێتێک-گۆگۆل-لە ڕووسیەوە کردویەتی بە کوردی.
5- گەشتێک بە ئەرزەرۆمدا-پوشکین-لە ڕووسیەوە کردویەتی بە کوردی.
6- کیژۆڵە بەفرینە-کۆمەڵە چیرۆکی کۆمەڵیک نووسەری ڕووس-لە ڕووسیەوە کردویەتی بە کوردی.
7- شەوانی گوی ئاگردان-بەرگی دووەم.
8- بیرەوەرییەکانی ئەحمەد تەقی-بەرگی دووەم.
9- چوار بلیمەت - لە ڕووسیەوە کردویەتی بە کوردی.
10- خاڵە ساڤا و چەند کەرتە چیرۆکێکی تر-لە ڕووسیەوە کردویەتی بە کوردی.
11- بۆچی هاتی-ڕۆمان-بەسەرهاتی ژیانی نووسەر خۆیەتی.
12- تۆماری ڕۆژانە-سەربرشتی ڕووداوەکانی ساڵی 1991-یاداشتی نووسەر سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەو سالە.
13- کۆمەڵە شیعر و پەخشانی خۆی.
14- گەردونی تەلیسماوی-زانیاری.
15- فەرهەنگی کوردی / کوردی-بەرگی یەکەم-بە هاوکاری لەگەڵ مامۆستایان عوسمان هەورامی و عەبدوڵڵا حەسەن و فاروق محەمەد.
بەداخەوە مامۆستا جەلال تەقی لە ڕۆژی 05-09-1993 بە نەخۆشی دڵ سەری نایەوە بی ئەوەی ئەو پڕۆژەیەی کە پێک هاتبوو لە وەرگێڕانی شاکارەکانی زۆربەی نووسەرە گەورەکانی ڕووس بهێنێتە دی.
بۆ ئەم باسە سووود لە نووسینێکی مامۆستا محەمەد حەمەساڵح تۆفیق وەرگیراوە لە گۆڤاری مامۆستای کورد ژمارە 23ی ساڵی 1994.[1]